هه‌ر مرۆڤێك به كۆمه‌ڵێك بارودۆخى جیاواز تێده‌په‌ڕێت، ره‌نگه له قۆناغێكى ژیانى هه‌ندێك نه‌ریتى خراپ وه‌ربگرێت، له قۆناغێكى تر‌ى ژیانى پێویسته ده‌ستبه‌رداربێت، چونكه له‌وانه‌یه مانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م نه‌ریت و خووانه زیانى پێ بگه‌ینێ.
نه‌ریتى خراپ چییه؟
نه‌ریت ئه‌و ره‌فتارانه‌ن كه به رێژه‌یه‌كى زۆر له لایه‌ن مرۆڤه‌وه دووباره ده‌بنه‌وه، مرۆڤه‌كه به ئه‌نجامدانیان ئاسووده ده‌بێت بۆیه به‌شێوه‌ى رۆژانه یان هه‌فتانه ئه‌نجامیان ده‌دات. نه‌ریتى خراپیش ئه‌و نه‌ریتانه‌ن كه له‌ڕووى جه‌سته‌یى و ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى زیان به كه‌سێك ده‌گه‌ینێت، یانیش له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌سه‌ند نیین، زیان له ناوبانگى مرۆڤه‌كه ده‌دات و دواجاریش كاریگه‌رى نه‌رێنێ بۆ سه‌ر ژیان و به‌ژوه‌ندییه‌كانى ده‌بێت.
هیچ كه‌سێك هه‌یه نه‌ریتى خراپى نه‌بێت؟
به‌هۆى ئه‌وه‌ى مرۆڤ به چه‌ندان قۆناغى جیاواز و ژینگه‌ى جیاواز تێده‌په‌ڕێت ئه‌وا له هه‌ندێكیان هه‌ندێك ره‌فتار ده‌كات به نه‌ریتى خۆی، له‌وانه‌یه له قۆناغه‌كانى تر هێنده پێویستى به ئه‌نجامدانى ئه‌و ره‌فتارانه نه‌بێت، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه ئه‌نجامدانیان تووشى كێشه‌ى بكات و ئازارى بۆ ئه‌و زیاتر بێت، نه‌وه‌ك ئاسووده‌یى، بۆیه پێویسته له‌و كاته‌دا ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و ره‌فتار و نه‌ریتانه بێت، به‌ڵام زۆرجار به‌هۆى ئه‌وه‌ى ساڵانێكى زۆر خووى به هه‌ندێك ره‌فتاره‌وه گرتووه، ده‌ستبه‌رداربوونیان ئاسان نه‌بێت، له‌ڕووى ده‌روونییه‌وه ئه‌و كه‌سه هه‌ست به زه‌حمه‌تییه‌كى زۆر بكات، ئا لێره‌دا قسه له‌سه‌ر گۆڕینى ره‌فتار ده‌كرێت.
نه‌ریته خراپه‌كان تاوان نیین!
مرۆڤ هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات ده‌بێت باجى هه‌ڵه‌كه‌ى بدات و هه‌وڵى راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان بدات، زۆرجار ئه‌و هه‌ڵانه بریتیین له تاوان و كێشه‌ى گه‌وره. به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت مه‌رج نییه تاوان بن، به‌ڵام ئه‌و رێگه‌یان كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ره‌فتاره‌كان قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت ده‌كرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یش به‌سوود بێت كه خوویان به ئه‌نجامدانى تاوانه‌وه گرتووه. ئامانجى سه‌ره‌كى لێره‌دا ئه‌وه‌یه مرۆڤه‌كان پێویست هه‌موویان كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن له ژیانیان ده‌ستبه‌ردارى ره‌فتارى خراپ بن و به ره‌فتارى چاك بیانگۆڕنه‌وه.
نه‌ریته خراپه‌كان چیین؟
ئه‌و ره‌فتار و رۆتینانه‌ن كه له‌وانه‌یه به پله یه‌كه‌م زیانیان بۆ خۆمان هه‌بێت و زیانێكى گه‌وره‌یان بۆ خه‌ڵكى ده‌وروبه‌رمان نه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرجار ئێمه به ئه‌نجامدانیان ده‌بینه جێى سه‌رنجى ده‌وروبه‌رمان. جا بۆ دوورخستنه‌وه‌ى سه‌رنجدانى نه‌رێنێ له خۆمان پێویسته وازیان لێ بهێنین. ده‌كرێت زۆرخۆرى، ته‌مبه‌ڵى، زۆربڵێى، جگه‌ره‌كێشان، قه‌ڵه‌وى، ده‌نگى به‌رز، دووزمانى و درۆكردن، جوڵه‌ى زیادى وه‌ك به‌رده‌وام قاچ جوڵاند به نه‌ریتى ناپه‌سه‌ند دابنرێن. ره‌نگه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه بیر بكاته‌وه ده‌یان نموونه‌ى له ره‌فتار و نه‌ریته ناپه‌سه‌ند و خراپانمان بێته زه‌ین.
ره‌فتاره خراپه‌كان زۆرجار ته‌نیا زیانیان بۆ تۆ هه‌یه
چ بوارێكى زانستى بایه‌خ به‌م بابه‌ته ده‌دات؟
به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرجار ده‌روونناسى به هۆى میتۆده‌كانى ناتوانێ چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌كانى ره‌فتار بكات، زانایانى بوارى ده‌روونناسى شێوازێكى تریان داهێناوه به‌ناوى "چاككردنى ره‌فتارى مرۆڤ" ئه‌م بواره زانستییه وه‌ك شێوازێكى په‌روه‌رده‌یى سه‌یر ده‌كرێت بۆ سڕینه‌وه و لابردنى ئه‌و ره‌فتارانه ئاسته‌نگ بۆ ژیانى تاكه‌كه‌سێك دروست ده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خاوه‌ن ره‌فتارى خراپن، ده‌توانن پشت به‌م بواره ببه‌ستن.
یه‌كه‌م: دیاركردنى ره‌فتاره‌كه
هه‌ر نه‌ریتێك كه پێتوایه خراپه ئه‌وا ده‌بێت سه‌ره‌تا ده‌ستنیشانى بكه‌یت، به‌ڵام به‌ر له ده‌ستنیشانكردنى ده‌بێت خۆت ددانت به‌وه نابێت كه‌هه‌ڵه‌یه و پێى نیگه‌رانى، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌یت ئه‌وا ده‌كه‌ویته پاساوهێنانه‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رى، هه‌ر له كاتى ده‌ستنیشانكردنیش ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌یته‌وه كه ئه‌م ره‌فتاره كۆمه‌ڵێك زیانى به تۆ گه‌یاندووه.
دووه‌م: دیاركردنى هۆكاره‌كان
پێویسته هۆكاره‌كان ده‌ستنیشان بكه‌یت كه تووشى ئه‌م نه‌ریته خراپه‌ى كردووى و ده‌بێت ئه‌وه‌یش له بیر بێت ئه‌گه‌ر له رابردوودا سوودى بۆ تۆ هه‌بووه، ئه‌وا له ئێسته‌دا زیان به تۆ ده‌گه‌ینێ، بۆیه پێویسته بیگۆڕیت.
سێیه‌م: دانانى پلان
ئاساییه پلانێكى بچووكت به نووسراوى هه‌بێت. جارى یه‌كه‌م هه‌وڵ بده له پلانه‌كه‌ت بنووسه رۆژانه چه‌ند جار ره‌فتاره ناشیاوه‌كه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌یت، خاڵى گرنگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ره‌فتاره‌كه زیاد نه‌كه‌یت، به‌ڵكو جێگیرى بكه‌یت.
هه‌میشه بیر له‌وه بكه‌وه ره‌فتاره خراپه‌كانى خۆت به ره‌فتارى چاك بگۆڕیته‌وه
چواره‌م: كاتى پێوانه‌یى دامه‌نێ
تۆ نه‌ریتێكى خراپت هه‌یه، هه‌رگیز به‌ڵێنى ئه‌وه به خۆت مه‌ده له یه‌ك مانگدا واز له‌م نه‌ریته ده‌هێنێ، به‌ڵكو بڕوات به‌وه هه‌به‌ێت به‌ره به‌ره كه‌مى بكه‌یته‌وه.
پێنجه‌م: هه‌رچ پڕۆگرامێكت داناوه ماوه‌یه‌كى زۆر پێیوه پابه‌ند به
كه‌سانێك هه‌ن بۆ وازهێنان له ره‌فتارێك به ماوه‌یه‌كى كه‌م زۆرترین رێگه تاقى ده‌كه‌نه‌وه، زۆرجار ئه‌مه سه‌رشێواوى دروست ده‌كات و ناچار ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر نه‌ریته‌كه‌یان, به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو پابه‌ند بوو به پرۆگرامێك و چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى خێراى نه‌كرد ئه‌وا ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ى ده‌ست ده‌كه‌وێت.
شه‌شه‌م: هه‌میشه باوه‌ڕت به گۆڕانكارى بێت
گۆڕانكارى بزووێنه‌رى ژیانى تۆیه، ئه‌گه‌رهاتوو باوه‌ڕێكى ته‌واوت به گۆڕانكاری ژیان نه‌بێت، ئه‌وا ناتوانى به ئاسانى ده‌ستبه‌ردارى ره‌فتاره‌كانت بیت، ده‌بێت هه‌میشه ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت هه‌ر قۆناغێك و هه‌ر شوێنێك ره‌فتارى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه.