په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی خوێندنه‌وه بۆ پێشنیازی دوو پڕۆژه‌یاسا كۆ ده‌بێته‌وه كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به توركمانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مه بۆ پێشنیازه یاسای ریكلامی بازرگانی
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، ڕۆبینا تیاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیاره رۆژی سێشه‌م په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ببێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ دوو پێشنیازه بڕیار و پێشنیازه یاسا بكات.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ته‌وه‌ری یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مه بۆ پێشنیازه یاسای ریكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ته‌وه‌ری دووه‌میش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه بڕیاری رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان ده‌كرێت.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌فته‌ی پێشوو له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" ڕای گه‌یاندبوو په‌رله‌مانی كوردستان له ده‌ركردنی یاسا باش نه‌بووه و هه‌وڵده‌ده‌ن كاراتری بكه‌ن.