دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا كۆریای باكوری وریا كردەوە بەوەی ئەگەر لە دوژمنایەتیكردنی ئەمەریكا بەردەوام بێت، رەنگە هەموو شتێك لەدەست بدات، ئەوەش دوای راگەیاندنی تاقیكردنەوەی چەكی نوێ لەلایەن ئەو وڵاتەوە.
ترەمپ هیڵی سوورەكە بۆ سەرۆكی كۆریای باكور دەكێشێت
ئەمڕۆ یەكشەم
ترەمپ لە لاپەڕەی خۆی لە "تویتەر"، نووسیویەتی، كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باكور زۆر زیرەكە و زۆر شتی هەیە كە لەدەستی بدات، بەڵكو راستییەكەی هەموو شتێك، ئەگەر بە شێوەیەكی دوژمنكارانە رەفتار بكات.
ئەو هەڕەشەی ترەمپ لە سەرۆكی كوریای باكور هاوكاتە لەگەڵ تاقیكردنەوەیەكی پێشكەوتووی پیۆنگیانگ لە شوێنی هەڵدانی مووشەكی دوورهاوێژ كە وەك لە راپۆرتەكاندا هاتووە، دوای هەڵوەشاندنەوەی لەكاتی دەست پێكردنی گفتوگۆكانی لەگەڵ ئەمەریكا لە ساڵی رابردوو، دووبارە دروستی كردووەتەوە.
ئەو پەرەسەندنە لەناو ئەگەری لاوازی دەست پێكردنەوەی گفتوگۆی واشنتن و پیۆنگیانگ دێت كە كۆریای باكور وریایی دا لەوەی هەوڵی پەنابردن بۆ رێگەی نوێ دەدات ئەگەر شكست بێنێت لە دەستخستنی سازشكردنی گەورە لە ئەمەریكا تا كۆتایی ئەمساڵ.
ئاژانسی "ئەسیۆشێتید پرێس"، لە گوتەبێژ بەناوی ئەكادیمیای زانستەكانی بەرگری كۆریای باكوری گواستەوە بەوەی تاقیكردنەوەكەی دوێنێ شەموو لە پێگەی سووهی بۆ هەڵدانی مانگی دەستكرد، كاریگەری گرنگی بۆ سەر گۆڕینی پێگەی ستراتیجی كۆریای باكور دەبێت لە داهاتوویەكی نزیكدا.