سه‌رجه‌م لایه‌نه سوننه‌كان و لایه‌نه‌كانى تری لبنان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوی وڵاته‌كه‌یان و سەرۆکی حکوومەتی کاربەڕێکەری ئەو وڵاتە ببێته‌وه بە سەرۆک وەزیران و سەمیر خەتیب یەکێک لە کاندیدەکانی بۆ سەرۆک وەزیرانی لبنان له كاندیدى بكشێته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى
كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه‌ى سعوودى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هاتووه، سەمیر خەتیب یەکێک لە کاندیدەکان بۆ سەرۆک وەزیرانی تازه‌ى لبنان ئەمڕۆ یەکشەم هه‌شتى كانوونى یه‌كه‌م ڕای گەیاندووه، "عەبدوڵا له‌تیف دوریان موفتی وڵاتم ئاگادار کردووەتەوە لەوەی لایەنەکانی لبنان ڕێککەوتوون و ده‌یانه‌وێت سەعد حەریری ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی لبنان، ئه‌مشه‌ویش دوای دیدارم لەگەڵ موفتی لبنان، سەعد حەریری دەبینم و لە بڕیارەکە ئاگاداری دەکەمەوە".
لایەنەکانی لبنان ڕێککەوتوون و ده‌یانه‌وێت سەعد حەریری ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران
دوای بەردەوامی 13 ڕۆژ له خۆپێشاندانەكان و زیادبوونی گوشاری جەماوەری و پەككەوتنی ژیانی ئاسایی لە لبنان، سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لبنان، ڕۆژى سێشەم 29ى تشرینى یه‌كه‌م، ڕای گەیاند كە دۆخەكە بە بنبەست گەیشتووە و پێویست بە گۆڕانكارییەكی گەورە دەكات و دەستلەكاركێشانەوەم پێشكەشی سەرۆك میشێل عەون دەكەم.
به‌پێى ده‌ستوورى ژماره‌یه‌كى ئه‌و وڵاته له مادده‌ى 69 دا هاتووه كه به‌ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له هه‌ركاتێكدا ته‌واوى حكوومه‌ت له كار ده‌كه‌وێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رۆك كۆمارى لبنان ڕاى گه‌یاند، كه حكوومه‌ت با به‌رده‌وام بێت له كاره‌كانى تاكو حكوومه‌تى نوێ دروست ده‌بێت.
سەمیر خەتیب دوا کاندیدە کە لە کێبڕکێی خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی کشابێتنەوە، پێشتر هەریەک لە عزوف حەریری، محەمەد سەفەدی، بەشارە مورهیج لە خۆ کاندیدکردن کشانەوە.