خۆپێشاندەرانى عێراق بە خۆڕ‌اگرى و کۆڵنەدەرى به‌رده‌وامن، تەنانەت لەپاش کوشتارەکەى ناوچەى سنک و خەلانیش ئه‌وان هێشته ئاماده نین هیچ گۆڕه‌پانێك چۆڵ بكه‌ن تاكو به‌یه‌كجارى حكوومه‌تى عێراقى به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى كۆماریشه‌وه نه‌ڕووخێنن.
ئێسته شه‌قامه‌كانى به‌غدا پڕ بووه له خۆپێشاندەرى گەنج و پیر
هه‌ر دواى چەند سەعاتێک لە کوشتارێکى خوێناوى لە
بەغدا دژ بە خۆپێشاندەران، خۆپێشاندەرەکان جارێکى تر بێ باکانە گەڕاونه‌ته‌وه بۆ شوێنەکانى خۆیان، کە بە خوێن سووربووه، ئێسته شه‌قامه‌كانى به‌غدا پڕ بووه له خۆپێشاندەرى گەنج و پیر.
تاكو ئێسته هێرشه‌كانى دژ به خۆپێشانده‌ران ژمارەیەکى زۆرى خۆپێشاندەرى پێکاوه، کوژراو و بریندارى زۆرى لێکەوتەوە، ئەو ئێوارەیە لەو هێرشەدا 23 کەس کوژراون، ئەو هێرشە دادەنرێت بە خوێناوی‌ترین هێرش کە تا ئێسته کرابێتە سەر ئەو خۆپێشاندەرانەى داواى چاکسازى و ڕۆشتنى گەندەڵەکان و خزمەتگوزراى دەکەن.
له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتى كانوونى یه‌كه‌م فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە کارەکەی دوورخرایەوە و لیوا عەبدولحسێن تەمیمی لە شوێنەکەی دیاری‌کرا.
به‌هۆى خۆپێشاندانەکانی بەغدا و ئاڵۆزبونی دۆخەکە و زیادبوونى توندوتیژییەکانەوە، بەبڕیاری حکوومەت، فەریق ڕووکن جەلیل ڕووبەیعی لە پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دوورخرایەوە و لە شوێنەکەی قەیس محەمەد دەستبە کاربوو.
له سه‌ره‌تاى مانگى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵدا خۆپێشاندانێكى سه‌رانسه‌رى به‌غدا و شاره‌كانى باشوورى عێراقى گرته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى توندوتیژى له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه دژ به خۆپێشانده‌ران ئه‌نجام درا، خۆپێشانده‌رانیش هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ندان باره‌گاى حكوومى و حزبى، تا ئێسته زیاتر له 450 كه‌س به هۆى ته‌قه‌ى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراقه‌وه كوژراون و زیاتر له 20 هه‌زار كه‌سیش بریندارن.