گه‌وره كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجی چینی "
خیائۆمی" به‌م دواییه نوێترین مۆبایلی خۆی به ناوی "می نۆتی 10"ی خسته بازاڕه‌وه، كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌مووانی شۆك كردووه و به سه‌رسامییه‌وه له‌و مۆبایله نوێیه ده‌ڕوانن.
یه‌كێك له باشترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی می نۆتی 10 كامێراكه‌یه‌تی كه پێنج هاوێنه‌ی هه‌یه و كوالێتییه‌كه‌ی ده‌گاته 108 مێگاپێكسل، توانای گرتنی وێنه‌ی به ڕوونی 12032/9024 پێكسڵ هه‌یه، جیا له‌وه‌یش تایبه‌تمه‌ندی سوپه‌ر پێكسلی هه‌یه، كه ده‌توانێ وێنه به ڕوونترین و باشترین شێوه تۆمار بكات.
توانای كامێراكه‌ی نزیكه له توانای چاوه‌كان و هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله زیره‌كه‌كانی سه‌رسام كردووه، چونكه ئیتر به كڕینی ئه‌و مۆبایله پێویستت به‌وه نابێ، كه پاره‌یه‌كی زۆر به كامێرا‌كان بده‌یت، چونكه می نۆتی 10 هه‌م كامێرایه‌كی زۆر به‌هێز و پێشكه‌وتووه، هه‌میش مۆبایلێكی زیره‌ك.
مۆبایله نوێكه‌ی خیائۆمی خرایه بازاڕه‌وه و كامێراكه‌ی دنیای شۆك كردووه
یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مۆبایله ئه‌وه‌یه كه شوێنی دوو سیمكارتی هه‌یه و ده‌رچه‌ی ی‌و ئێس بی هه‌یه، جیا له‌وه‌یش ته‌كنیكێكی تێدایه كه به تیشكی سه‌رووه‌نه‌وشه‌یی كار ده‌كات و وه‌ك ئامێرێكی لاسلكی كاری پێ ده‌كرێ، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی شه‌پۆلی ده‌نگی.
پرۆسیسه‌ری ئه‌و مۆبایله له جۆری سناپدراگۆن 730 جییه و ڕامه‌كه‌یشی شه‌ش گێگابایته و توانای هارده‌كه‌یشی 128 گێگابایته و ده‌توانرێ زیاتر بكرێت، پاترییه‌كه‌ی توانای هه‌ڵگرتنی پێنج هه‌زار و 260 میلی ئه‌مپێری هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندی خێرا شه‌حنكردنه‌وه‌یشی بۆ دانراوه.