وه‌زیری ئابووری و بازرگانی له حكوومه‌تی كاربكه‌ڕێكی لبنان ئاشكرای كرد، له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ڕابردوو تا ئێسته زیاتر له چوار ملیار دۆلار له بانكه‌كانی لبنان له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داران و خه‌ڵكی لبنانه‌وه له بانكه‌كان كشێنراوه‌ته‌وه و بردراونه‌ته‌وه ماڵه‌كان و خه‌ڵكی هیچ متمانه‌یه‌كیان به بانكه‌كان نه‌ماوه.
مه‌نسوور به‌تیش له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی
گوتی، خه‌ڵكی ده‌ترسن له‌وه‌ی ماڵ و سامانه‌كانیان له‌ناو بچێ، به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه قورسه‌ی كه وڵاتی گرتووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ته‌نگژه‌كه، به‌ڵام دروستبوونی خۆپێشاندانه‌كان و گرژی له وڵات، ترسی خه‌ڵكی زیاتر كرد و پاره‌كانیان له بانك كشانده‌وه و بردوویانه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان.
متمانه‌یان به بانكه‌كان نه‌ماوه و پاره‌كانیان ده‌به‌نه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان
ئاماژه‌ی دا، كه كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن، پێویسته خه‌ڵكی متمانه به سیسته‌می بانكی و دارایی وڵاته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، چونكه هه‌موومان خه‌مخۆرانه خه‌ریكین، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به گرژییه‌كان و گرفته ئابوورییه‌كان بهێنین.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌رده‌وام بن، له‌سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی پاره‌كانیان له بانكه‌كان، پێشبینی ده‌كرێ تا كۆتایی ئه‌مساڵ زیاتر له ملیارێك دۆلاری تر له بانكه‌كان ڕابكێشرێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر سیسته‌می بانكداری لبنان دروست ده‌كات و له هه‌ره‌سێكی گه‌وره نزیكی ده‌كاته‌وه.