ڕۆژی 17ی ئه‌م مانگه واده‌ی یاسایی ڕاسپاردنی كه‌سێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له عێراق، دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆتایی دێت، به‌هۆی ڤیتۆی لایه‌نه‌كان و ئاڵۆزی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، كۆسپی گه‌وره له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه دروست بووه و پێشبینیش ده‌كرێ له واده‌ی خۆی نه‌توانرێ كه‌سێك بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق ڕاسپێردرێت.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كان له به‌غداوه به ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"یان ڕاگه‌یاند، كه كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی شیعه به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ دیارییكردنی كه‌سێك كه ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بێ، تا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ رابسپێردرێت، شه‌مووی ڕابردوویش له ماڵی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح لایه‌نه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك ناو خراونه‌ته ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كاندیدی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی شیعه و به كۆده‌نگی ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر بدرێ و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بكرێ، تا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ڕابسپێردرێت.
سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و ناوانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ك كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی نوێ ناویان هاتووه، بریتین له محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی، كه له‌لایه‌ن هادی عامری و نوری مالیكی پشتیوانی ده‌كرێ، عه‌بدولحوسێن عه‌بتان كه له‌لایه‌ن ڕه‌وتی حیكمه پشتیوانی ده‌كرێ، به‌ڵام موقته‌دا سه‌دری ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سائیروون هه‌ردوو ناوه‌كه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
سه‌ركرده شیعه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه و دوو ناویان كاندیدكردووه و سه‌در هه‌ردوو كاندیده‌كه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هادی عامری به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ سه‌در له گفتوگۆ بووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ ئه‌نجام بوون و سه‌در له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه دیاریی بكرێ و ده‌یه‌وێ له‌لایه‌ن شه‌قامه‌وه هه‌ڵبژێردرێت.
محه‌مه‌د خالیدی سه‌رۆكی فراكسیۆنی "بیارق الخیر" له په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، كۆده‌نگیان له نێوان په‌رله‌مانتاران هه‌یه و زیاتر له 130 په‌رله‌مانتار تا ئێسته واژوویان له‌سه‌ر كردووه و به‌ڵێنیان داوه، هه‌ر كاندیدێك كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێ و مه‌رجه‌كانی خۆپێشانده‌رانی تێدا نه‌بێت، ئه‌وا ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌نگی پێ ناده‌ن، بۆیه هه‌ر كاندیدێك مه‌رجه‌كانی خۆپێشانده‌رانی تێدا نه‌بێ، له په‌رله‌مان ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و ده‌نگی پێویست ناهێنێت.
عه‌باس علیوی ئه‌ندامی فراكسیۆنی سائیروون له‌وباره‌وه گوتی، هه‌ڵوێستی سه‌در و سائیروون ڕوونه و به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانی هیچ كاندیدێك ناكه‌ن كه له‌لایه‌ن گه‌له‌وه كۆده‌نگی له‌سه‌ر نه‌بێت، كاندیدی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.