میدیای فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه و به‌رواری كۆنگره‌ی حزبه‌كه له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی "كوردستانی نوێ" به هه‌ڵه بڵاو ده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ زمانحاڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له پاشكۆی تایبه‌تی به كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه كاتێك وێنه‌ی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م له‌كاتێكدا به‌رواری وێنه‌گرتنه‌كه هه‌یه.
ئه‌و وێنانه‌ی كوردستانی نوێ بڵاوی كردووه‌ته‌وه هیی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتییه
ڕوونتر ئه‌و وێنانه‌ی كوردستانی نوێ بڵاوی كردووه‌ته‌وه هیی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتییه چونكه به‌رواری ئه‌لیكترۆنی 30/1/2001ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام لای كوردستانی نوێ ئه‌و ساڵه كراوه به 1992 چونكه كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی ئه‌وكاته به‌ستراوه.
"وشه" مێژووی كۆنگره‌كانی یه‌كێتیی بیر میدیایی فه‌رمی یه‌كێتی ده‌هێنێته‌وه.
كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی له به‌رواری 28-1-1992 به‌سترا، كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتی له 30-1-2001
به‌سترا، كۆنگره‌ی سێیه‌م له 1-5-2010 به‌ستراوه، ئێسته ئه‌و حزبه سه‌رقاڵه به كۆنگره‌ی چواره‌م، به‌ڵام پێشتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوتبووی، په‌رته‌وازه‌ین خوا ئه‌و كۆنگره‌یه به‌خێر بگێرێ.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ماوه‌یه‌كه به‌رانبه‌ر هه‌واڵ و ڕاپۆرتی میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێ و هێرشی زۆریان ده‌كاته سه‌ر، به‌ڵام به‌و هه‌ڵه‌ی كوردستانی نوێ و میدیاكانی تری سه‌ر به گرووپه‌كانی بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه "یه‌كێتی بووه‌ته بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌رزار و ئۆباڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی میدیاى تر نییه".