هه‌میشه یه‌كێك له‌و په‌یامانه‌ی كاپتانی فڕۆكه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، داوا له سه‌رنشینانیان ده‌كه‌ن مۆبایله‌كانیان بكوژێننه‌وه، یان بیخه‌نه سه‌ر دۆخی "فڕۆكه"، به‌ڵام چی ده‌بێ ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ین؟
ڕه‌نگه هێشتا وه‌ڵامه‌كه زۆر ڕوون نه‌بێت، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، ڕه‌نگه تێكه‌ڵبوونی تۆڕی مۆبایله‌كان له‌گه‌ڵ تۆڕی پێوه‌ندی فڕۆكه به تاوه‌ری چاودێری ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی بۆی ده‌چێ، بشێوێنێ، به‌ڵام ئه‌و شێواندنه‌ش ئه‌وه‌نده نییه كه كێشه بۆ فڕۆكه‌وان دروست بكات.
ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، ته‌نانه‌ت مۆبایلیش هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر سیسته‌می فرۆكه‌كان دروست ناكه‌ن
كینی كیرچۆف، ئه‌ندازیار له كۆمپانیای "بۆینگ" تایبه‌ت به فڕۆكه‌وانی ده‌ڵێ: له‌كاتی هه‌ڵفڕین و نیشتنه‌وه، فڕۆكه‌وان پێویستی به سهرنجێتی زۆر هه‌یه تا بتوانێ به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامی بدات، هه‌ر لهرهیهك كه به‌هۆی تۆڕی مۆبایله‌وه دروست ده‌بێت، ئه‌و سه‌رنجه كه‌م ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام پێ ده‌چێ ئه‌و كێشانه به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه به‌ره‌و نه‌مان بچێت، لای خۆشییه‌وه، ئاژانسی ئه‌وروپی بۆ سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانی، ڕای گه‌یاندووه كه ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، ته‌نانه‌ت مۆبایلیش هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر سیسته‌می فرۆكه‌كان دروست ناكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه‌ش، ئێسته هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی جیهان، ئه‌و په‌یامه‌یان فه‌رامۆش كردووه و به ئاسایی ڕێگه ده‌ده‌ن مۆبایل به‌كار بهێنی، هه‌ندێ كۆمپانیاش داوا ده‌كه‌ن ته‌نیا كاتی فڕین و نیشتنه‌وه بیكوژێنیته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ش بێت، زیره‌كی كاپتانی فڕۆكه ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێ، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی به‌هێز بێت و تۆڕی مۆبایله‌كان كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كات، ئه‌وا ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كان هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ فڕۆكه‌كان دروست ناكه‌ن.