سبەی ئه‌م شوێنه‌ى سلێمانى بێ کارەبا دەبن

:: PM:09:22:09/12/2019 ‌
کارەباى سلێمانى له‌ ئاگادارییه‌ك كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه‌" كه‌وتووه‌ ڕای گەیاندووه‌، بە هۆى بەستنى پێوەرى زیرەک لە گەڕەکى ڕاپەڕین، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر هەردوو فیده‌ری 105 و 105ی (مساعد) سبەی کارەبایان نابێ.

له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاووڵاتییان خۆیان
ئه‌مڕۆ دووشه‌م نۆى كانوونى یه‌كه‌م، بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووه‌، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی ڕاپەڕین ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر هەردوو فیده‌ری 105 و 105ی (مساعد) سبەی سێشەم 10ى كانوونى یه‌كه‌م، پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت.

ئاماژەى كردووه‌، سبەی ئەو ماڵانەى دەکەونە سەر ئەو فیدەرانە، له‌ سه‌عات هه‌شتی به‌یانی بۆ چوار ئێوارە كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاووڵاتییان خۆیان.

داواكاریشن كه‌ هاووڵاتییان هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ بچێت.


وشە - محەمەد میران