به‌هۆی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له دادگا خرایه به‌رده‌ست دادوه‌ر كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی "رووت" بوو، لایه‌نگرانی نه‌وه‌ی نوێ متمانه‌یان به جوڵانه‌وه‌كه نه‌ماوه.
شاسوار عه‌بدولواحید، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد و هه‌شت كورسی په‌رله‌مانی به ده‌ستهێنا، دوای ته‌نیا سێ مانگ له به‌شداریكردنیان له ناو په‌رله‌مان كێشه‌ی ناوخۆیی له‌ناو فراكسیۆنه‌كه و جوڵانه‌وكه‌یشی به‌ناوی نه‌وه‌ی نوێ دروستبوو، دواتر له ڕێگه‌ی نامه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی له په‌رله‌مانتاره‌كان كرد.
ئه‌وه‌ی ڕوویدا ته‌نیا كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی نه‌بوو به‌ڵكو چووه چوارچێوه‌ی له‌كه‌داركردنی په‌رله‌مانتاره‌كانی
محه‌مه‌د عه‌لی، پێشووتر كادری نه‌وی نوێ بووه، به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كجار به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كردووه و ده‌نگی به نه‌وه‌ی نوێ داوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كێشه دروستبوو له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌كه و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی كرا، زۆرێك له ئه‌ندامان ترسان و كشانه‌وه.
هاوكات ئاراز عوسمان هاووڵاتییه‌كی تره به "وشه"ی گوت، ساڵی رابردوو به هه‌موو جۆرێك پاڵپشتی و پشتیوانی نه‌وه‌ی نوێی كردووه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كردن و بڵاوكردنه‌وه ڤیدیۆی په‌رله‌مانتاره‌كانی به‌ته‌واوی متمانه‌ی شاسوار له‌ناو چووه.
لای خۆیه‌وه دڵشاد نامیق مامۆستای زانكۆ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، متمانه‌ی شاسوار زۆری نه‌بردوو دوای چه‌ند مانگێكی كه‌م توشی كێشه‌ی ناوخۆیی بوونه‌وه، به‌هۆی ئه‌و ئیداره خراپه‌ی له‌ناو حزبه‌كه كردی.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه دروستبوو له نێوان خۆیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ دروست ده‌كات و متمانه‌ی خۆیان به‌رانبه‌ر به هاووڵاتییان له ده‌ست دا، چونكه ئه‌وه‌ی ڕوویدا ته‌نیا كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی نه‌بوو به‌ڵكو چووه چوارچێوه‌ی له‌كه‌داركردنی په‌رله‌مانتاره‌كانی.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی