له شاری سلێمانی، ڕێكخراوی ئه‌ندازیاریی ئینگۆ، به مه‌به‌ستی پاراستنی زه‌وی له‌ژێر دروشمی "زه‌وی ده‌پارێزم" پڕۆژه‌یه‌كی ڕاگه‌یاند كه ئه‌ویش دابینكردنی شوێنی تایبه به بوتڵی ئاو له شوێنه گشتیه‌كان.
ڕێكخراوی ئه‌ندازیاریی ئینگۆ به ھاوكاری چه‌ند لایه‌نێكی پێوه‌ندیدار به دابینكردنی 20 زبڵدانی تایبه‌ت به بوتڵی پلاستیكی ئاو بۆ شاری سلێمانی كه له شێوه‌ی بتڵی پلاستیكی دروست كراون.
له یه‌كه‌م هه‌نگاوی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ھه‌شت له زبڵدانه‌كان له شوێنه گشتییه‌كانی شاری سلێمانی وه‌ك "به‌رده‌ركی سه‌را، پاركی ئازادی، سه‌هۆڵه‌كه، پاركی دایك و باخی گشتی" جێگیركران، ھه‌روه‌ھا پڕۆژه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره له ماوه‌ی داهاتوودا 12 زبڵدانی هاوشێوه له ناو شاری سلێمانی دابنرێن.
ئەم کارە ئەنجام دراوە بۆ پاک ڕاگرتنی ژنگەی شارەکە
ڕێپاك سه‌روه‌ر ده‌سته‌ی كارگێڕی ڕێكخراوی ئه‌ندازیاری ئینگۆ، سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كه له‌وه‌وه ھات كه ھه‌مووان ئێسته گرنگی به ژینگه ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێت زه‌وی بپارێزین له ماده پلاستیكییه‌كان كه شیبوونه‌وه‌ی سه‌دان ھه‌زار ساڵی ده‌وێت.
زیاتر گوتی، پڕۆژه‌كه هه‌نگاوێكه بۆ پاك ڕاگرتنی سیمای شار و پاراستنی زه‌وی شاره‌كه‌مان له پاشه‌ڕۆی پلاستیك، شێوازی زبڵدانه‌كانیشمان له شێوه‌ی بوتڵی ئاو دیزاین كردووه، تا ھاووڵاتی ته‌نیا بوتڵی ئاوی تێ بكات.
ڕێكخراوه‌كه داوایان له سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی شاری سلێمانی كردووه كه ته‌نیا بتڵی پلاستیكی فڕێ بده‌نه ناو زبڵدانه‌كان و هاوكاربن بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه و پاراستنی ژینگه.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د