موقتەدا سەدر ساڵانی پێشوو بەوە دەناسرا جڵەوی شەقامی عێراقی بەدەستە و دەتوانێت لەهەر ساتێك شەقام لەدژی حكوومەت و پەرلەمان و هێزە سیاسییەكان بجووڵێنێت، بەڵام لەم خۆپێشاندانەی دوایی عێراق چەند جارێك ویستی كۆنترۆڵی جەماوەری ناڕازی بكات و ئەوان ڕەتیان كردەوە كە بكەونە ژێر فەرمانی سەدر و داواكارییەكانی خۆیان جیاواز لە سەدر خستەڕوو، هێشتە سەدر دەیەوێت له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه جڵه‌وی شه‌قام وه‌ربگرێته‌وه.
موقتەدا سەدر به‌منزیكانه درهدهكهوێتهوه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م نۆی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌بو هاجه‌ر به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی نووسینگه‌ی سه‌در له نه‌جه‌ف به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، موقتەدا سەدر به‌منزیكانه درهدهكهوێتهوه و داوا لە خۆپێشاندەران دەكات دوای دەستلەكاركێشانەوەی سه‌رۆكی كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكه‌ن.
زیاتر گوتی، "سه‌در له ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی دوای دوور كه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژی لە پارێزگاكان ده‌كات و بێبەریبوونی خۆی لە هه‌موو ئه‌وكه‌سه و چه‌كدارانه ده‌رده‌بڕێت كه ده‌ستیان له كوشتنی خۆپێشانده‌ران هه‌بووه".
ڕوونی كرده‌وه، "موقته‌دا سه‌در ئێسته به‌مه‌به‌ستی خوێندنی زانستی، له شاری قومی ئێرانه، له‌وێش چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی سیاسی ئه‌نجامداوه".
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه كه ماوه‌ی مانگێكه موقتەدا سەدر سه‌رۆكی هاوپەیمانی "سائیروون" و ڕه‌وتی سه‌در به نهێنی له ئێرانه.