له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه ئه‌مشه‌و نۆی كانوونی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو، له مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیان له كه‌لار شه‌ڕ و به‌كارهێنانى گوته‌ی نه‌شیاو به‌رانبه‌ر یه‌ك ڕووی دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت كه ده‌نگی لای "وشه" پارێزراوه، ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و ململانێی توند له‌نێو باڵی ده‌ست ڕۆیشتوو هه‌روه‌ها باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی ڕووی داوه.
زیاتر گوتى، زۆرینه‌ی ده‌نگیش به‌ر لیوا نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د كه‌وتووه، كه پێش دوو ساڵ به فه‌رمانی لاهوور و ماڵباتی تاڵه‌بانی به واسیته خرایه شوێنی عه‌لی محه‌مه‌د شاسوار كه‌سی نزیك له باڵی دكتۆر به‌رهه‌م و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ كه پێشت خۆیان به ناوه‌ندی بڕیان ناساندوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، هه‌ر ئه‌مشه‌و به هۆكاری ئه‌و ململانێیه شه‌ڕه ده‌ست و جنێودانه كه ڕووی داوه، چه‌ند كادرێكی باڵه جیاوازه‌كانیش ده‌ستیان له یه‌كتر به‌رز كردووه‌ته‌وه.
"وشه" له‌به‌ر هه‌ستیاری پێگه‌ی حزبی سه‌رچاوه‌كه ده‌نگه‌كه‌ی پاراستووه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی