دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو سێ مووشه‌كی كاتیۆشا له گوندێكی سنووری شارۆكه‌ی داقووقی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك كه‌وتنه خواره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانیان لێ بكه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه به‌رپرسان به‌رده‌وام هۆشداری ده‌ده‌ن له زیندووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له
داقووق ئاشكرای كرد، كه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو سێ مووشه‌كی كاتیۆشا له گوندی تۆبزاوه‌ی سنووری شارۆكه‌ی داقووقی باشووری كه‌ركووك كه‌وتنه خواره‌وه، ته‌نیا زیانی مادی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و هیچ زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌ی مووشه‌كه‌كان دیار نییه و پێشبینی ده‌كرێ پاشماوه‌كانی داعش بن
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان، هێزێكی عێراقی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ناوچه‌كه‌یان به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كردووه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و مووشه‌كانه دیاریی بكه‌ن و بزانن له كوێوه ئاراسته‌ی ناوچه‌كه كراون.
دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 دۆخی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئارام و جێگیر نییه و به به‌رده‌وامی پاشماوه‌كانی تیرۆریستان كرده‌ی جیا جیای تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ژیانیان له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه تاڵ كردووه، سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌كردنی كۆتایی داعش، به‌ڵام به‌رپرسانی ته‌ناهی كوردستان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به به‌رده‌وامی هۆشداری له هه‌وڵدانی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه ده‌ده‌ن، بۆ خۆ ڕێكخستنه‌وه و دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌كان.