بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك دابەش بكرێت و ئەمڕۆش مووچەی فەرمانبەر و مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ سێشەم 10ـی كانوونی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" بڕیارە سبەی چوارشەم دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
ئەمڕۆ دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە
لە زانیارییەكاندا ئاشكرا كراوە، ئەمڕۆ دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە.
هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوای تەنگژەی دارایی پشت دەبەستێت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دێتە ناردن.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.