بڕیاری كۆتایی بۆ زانكۆی نوور و قەلەم و كیتاب و حەدبا دەرچوو

:: AM:09:44:10/12/2019 ‌
بەپێی نووسراوێكی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری كۆتایی لە بارەی قوتابیانی چوار زانكۆ دەردەچێت.

دەركەوت ئەو زانكۆیانە كێشەی جۆراوجۆریان هەیە
ئەمڕۆ سێشەم 10ـی كانوونی یەكەم، بەپێی نووسراوێكی وەزیری خوێندنی باڵا بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەرز كراوەتەوە، تێیدا ئاشكرا كراوە، دوای بەدواداچوون لەلایەن لیژنەیەكی باڵای وەزارەت بۆ زانكۆكانی قەڵەم و كیتاب و نوور و حەدبا، دەركەوت ئەو زانكۆیانە كێشەی جۆراوجۆریان هەیە.

باس لەوەش كراوە، دوای تاوتوێكردنی لەلایەن لیژنەی پسپۆڕ، بڕیار درا كە ناسناو بە دەرچووانی ئەو زانكۆیە بدرێت تەنیا بۆ ئەوانەی لە ساڵی 2014 بۆ 2015 وەرگیراون.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە نووسراوەكەی داوای لە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە، نووسراوێك بۆ سەرجەم دامەزراوەكان بەرز بكرێتەوە و بۆ دەرچوانی ئەو دامەزراوانە كە دواتر ڕاستاندن بۆ بڕوانامەكان دەكرێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا.

ئەو وەڵامەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە كاتێكدایە دەرچووانی ئەو بەشە پێشتر چەندان خۆپێشاندانیان ئەنجام دابوو و داوایان دەكرد بڕوانامەكەیان بە قبووڵكراو دابنرێت.





وشە - رامیار جەواد