قه‌ره‌نی جه‌میل /٦٥ ساڵ/ له‌دایكبووی هه‌ولێر. دیپلۆمی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا به‌ده‌ست هێناوه. یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی خۆی له هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه و دواتر سێ پێشانگه‌ی تایبه‌تی تری له ئیسپانیا كردووه‌ته‌وه، جگه له 30 پێشانگه‌ی هاوبه‌ش له كوردستان و زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا. ئه‌و كه سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "شێوه‌كاری" بووه. له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له پێگه‌ی هونه‌ری شێوه‌كاری له كوردستان و رۆڵی كۆلێژ و په‌یمانگه پێوه‌ندیداره‌كان ده‌كات.
چۆن ده‌كرێ هونه‌ره‌كان سوود له یه‌كتر وه‌ربگرن؟
بێگومان پێوه‌ندیی نێوان هونه‌ره‌كان، شێوه‌كاری به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه وه‌ك په‌یكه‌رسازی، سیرامیك و هه‌موو ڕێبازه نوێیه‌كانی هاوچه‌رخ: شیعر، موزیك، شانۆ، سینه‌ما، سه‌ما، زۆر كۆنه و به هه‌موو كاتێكیش له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه، نزیكبوونه‌وه‌یان له یه‌كتر زیاتر ده‌بێت، به‌پێی ئه‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی هه‌وڵ ده‌دات سنووره‌كان نه‌هێڵێت، ته‌نانه‌ت هونه‌رمه‌ندانیش به‌گشتی ئاڵوگۆڕی به‌هره‌كانیان ده‌كه‌ن.
هه‌ستی موزیك به ڕیتم و هاڕمۆنی و ئاوێته‌بوونی چه‌مكه‌كان له تابلۆیه‌كی سه‌ركه‌وتوو و جوان، زۆر به‌ڕوونی به‌دیار ده‌كه‌وێ كه بینه‌ر هه‌ست به چێژێكی ئێستاتیكیی بكات و بیورووژێنێت، ئه‌وه ئه‌و پێوه‌ندییه ڕۆحییه‌یه كه له نێوانیاندا هه‌یه.
(كاندینسكی) كه هونه‌رمه‌ندێكی ڕووسییه و داهێنه‌ری هونه‌ری ئه‌بستراكته، خاوه‌ن تیۆری تایبه‌تی خۆی بوو، هونه‌ری تێكه‌ڵاو كرد به موزیك، ڕه‌نگه‌كانی به جۆری ئامێری موزیك و ئاوازه‌كان نزیك ده‌كرده‌وه، یان سیمفۆنیایهك و تابلۆیه‌ك یا جمووجوڵێكی سه‌مای بالێی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سته‌وه.
شانۆ و سینه‌ما سوودێكی زۆریان له تابلۆكانی سه‌رده‌می ڕێنسانس وه‌رگرتووه له ڕووی ڕه‌نگ و تاریكی و ڕووناكی فیگه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و پانتاییه‌ی تابلۆ هه‌یه‌تی، وه‌ك شاشه‌ی سینه‌مایه. به‌مجۆره هه‌ر هونه‌رێك شێوه‌یه‌ك له نزیكبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا هه‌یه، چونكه هونه‌ر به‌گشتی قه‌دی دره‌ختێكی مه‌زنه، هونه‌ره‌كان هه‌مووی لقهكانیهتی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا بڵاو ده‌بنه‌وه.
ئایا پێشاندانی سروشت له كاری هونه‌ریدا، ده‌توانێ سه‌رنجی ئه‌و بینه‌ره‌ی كه ئاشنای هونه‌ری ئه‌مڕۆی دنیای پێشكه‌وتووه، ڕابكێشێت؟
سروشت هه‌میشه هه‌ر له كۆنه‌وه وه‌ك مامۆستای سه‌ره‌كیی هونه‌ری شێوه‌كاری بووه، هه‌موو تواناكانی هونه‌رمه‌ند بۆ داهێنان و ئه‌نجامدانی به‌رهه‌می هونه‌ریی ناوازه و گرنگ، له جوانی و به‌هاداریی سروشته‌وه دێت. ئه‌و توخمه سه‌ره‌كییانه‌ی هونه‌ر وه‌ك هارمۆنی نێوان ڕه‌نگه‌كان و تاریكی و ڕووناكی، یا قووڵایی و به‌رجه‌سته‌یی شێوه‌ی فۆڕمه‌كان، هه‌مووی له سروشته‌وه هاتووه.
كه سروشت به گه‌وره‌یی خۆی له‌به‌رچاومان سه‌رنجمان ڕاده‌كێشێت، هه‌ڵبه‌ته له‌ناو تابلۆش به‌های ئێستاتیكی خۆی هه‌یه. وه‌ك گوتم هه‌موو هونه‌ره‌كان له سروشته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، كه هونه‌ر پێش ده‌كه‌وێ، ئه‌وا له‌سه‌ر بنه‌مای سروشتی مرۆڤ ده‌گۆڕێت، مرۆڤیش هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری سروشت نابێ.
شتێكی تریش هه‌یه، ئه‌ویش ئینسان له هه‌موو قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م، هه‌رده‌م چاوه‌كانی تامه‌زرۆی بینینی سروشتن له‌ناو یان له ده‌ره‌وه‌ی تابلۆ.
مرۆڤی سه‌رده‌م زۆر هیلاك و بێهووده‌یه له هه‌موو دنیا، بۆیه بینینی تابلۆی سروشت و گوێگرتن له موزیك، یا خوێندنه‌وه‌ی شیعرێكی سروشتیی ڕۆمانسی، زۆر گرینگه بۆ ئاسووده‌یی رۆحیی مرۆڤ.
هونه‌ری شێوه‌كاری له كوردستان گه‌یشتووه‌ته چ قۆناغێك به‌راورد به هونه‌ری دنیا؟
ئه‌و جۆره به‌راوردانه له‌ناو هونه‌ر ناكرێت، چونكه پێشه‌كی هونه‌ر كارێكی تاكه‌كه‌سیی هونه‌رمه‌نده، به‌هره‌یه‌كی سروشتی مرۆڤه، ئینجا دوایی ده‌بێته نه‌ته‌وه‌یی یا نێونه‌ته‌ویی یا هه‌ر شتێكی تر.
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر بابه‌تی به نێونه‌ته‌وه‌یی‌كردنی هونه‌رێكی ناوچه‌یه‌ك یا نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر، یه‌كه‌م: ڕۆڵی ده‌زگه ڕۆشنبیرییه‌كانی وڵات كه ده‌بێ لایه‌نێك له به‌رپرسه‌كان هه‌وڵی به‌جیهانیكردنی كولتووری میله‌ته‌كه‌یان له ئه‌ستۆی خۆیان بگرن.
دووه‌م: له‌سه‌ر حكوومه‌ته گرینگی‌دان به هونه‌ر و كردنه‌وه‌ی گه‌له‌ری و مۆزه‌خانه‌ی ههمهجۆر له هه‌موو شار و شارۆكه‌كان، تا ئه‌و كه‌سه‌ی له وڵاتێك دێت بیبینێ میله‌تێك هونه‌رێكی هه‌یه و به‌رده‌وامه.
سێیه‌م: ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وروپی یان وڵاتانی تر نییه، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه تیجاریی هونه‌ری نییه، واته گرنگی به به‌رهه‌می هونه‌ری وه‌ك سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نادرێ، به‌ڵكو شتێكه هه‌بێت باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌شبوو، ئه‌وا هیچ كێشه‌یه‌ك نییه.
بۆیه ده‌ڵێم هونه‌رمه‌ندانی كورد هه‌میشه به‌رده‌وامن، بێ هیچ پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك، له وڵاتی خۆیان جیهانین، به‌ڵام له سایه‌ی ئه‌م حكوومه‌ت و داوده‌زگه ناڕه‌وا و ناهه‌مواره، هه‌رگیز هونه‌ر و ڕۆشنبیری كوردستانی و هه‌موو شته‌كانی تریش به جیهانیی نابن. هه‌ر ئه‌و هۆیه‌یه كه هونه‌رمه‌ند لای ئێمه ده‌بێ كارمه‌ند بێت، چونكه ناتوانێ له‌سه‌ر داهاتی هونه‌ره‌كه‌ی بژی، به‌ڵكو هونه‌ر لێره به هیچ شێوه‌یه‌ك داهاتی نییه، زیاتر له خولیایه‌كی هونه‌رمه‌ندانه‌ی سه‌رشێتانه زیاتر نییه، نه‌ك شارستانیی.
كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان تا ئێسته ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان نه‌بووه له پێگه‌یاندنی گه‌نجی داهێنه‌ر، به بڕوای ئێوه هۆی چییه؟
كۆلێژ و په‌یمانگه دوو ده‌زگه‌ی په‌روه‌رده‌یی هونه‌ری زۆر گرنگن، ئه‌و بواره‌ی تێدا ده‌ڕه‌خسێ گه‌نجی به‌هره‌مه‌ند بتوانێ به‌هره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی په‌روه‌رده بكات، هه‌روه‌ها به كرده‌نیی كاری هونه‌ری ڕۆژانه ئه‌نجام بدات. لێره‌دا دوو جه‌مسه‌ر به‌یه‌كه‌وه كار له پێكهێنانی هونه‌رمه‌ند ده‌كه‌ن، مامۆستا: كه خاوه‌ن ئه‌زموونێكی چڕوپڕی كاری هونه‌ری و زانینی تیۆری و ڕۆشنبیرییه‌كی مێژووی هونه‌رییه. هه‌روه‌ها ئاماده‌باشییه‌كی ته‌واوی هه‌یه بۆ فێركردنی قوتابیانی هونه‌ری. قوتابی: كه پێویسته به‌هره‌یه‌كی شاراوه‌ی هه‌بێت تا بیكات به بنه‌مای په‌ره‌پێدانی هونه‌ره‌كه‌ی و ئاسانكاری دروست بكات بۆ مامۆستاكه‌ی تا ڕێیه‌ك بگرێته‌به‌ر به سه‌لیقه‌یه‌كی پوخت، ڕۆژانه كاری خۆی بكات.
به‌م شێوه‌یه قوتابی هونه‌ری، به رژدی ڕێی هونه‌ره‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێ و به‌رده‌وام ده‌بێت، له هه‌مانكاتیشدا هه‌ستی به به‌رپرسیاریی به‌رانبه‌ر چاره‌نووسی خۆی و هونه‌ره‌كه‌ی لا دروست ده‌بێ كه خۆی شه‌رمه‌زاری ده‌وروبه‌ر ناكات.
ئه‌م ئاوێته‌بوونه‌ی نێوان قوتابی و مامۆستا له هونه‌ردا، خولیا و خۆشه‌ویستیی هونه‌ری دروست ده‌كات كه ده‌بێته دروستبوون و پێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ند. نه‌بوونی ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره و به پێویست نه‌زانین و پشتگوێخستنی به‌هره، هه‌روه‌ها نه‌بوونی پاڵپشتی سیستمی په‌روه‌رده له بواری هونه‌ری و بێ به‌هاكردنی كاری هونه‌ری چ له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و چ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، بووه‌ته هۆی ئیفلیجبوونی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری.
بێگومان هۆی تر زۆرن، هه‌ندێكیان له ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانگه و كۆلێژن، هه‌ندێكیشیان پێوه‌ندی به سیستمی ئه‌و دوو دهزگهیهن.
هونه‌رمه‌ند ته‌نیا ئه‌و وه‌ستایه نییه كه ئه‌وه‌ی بینه‌ر بیه‌وێ بۆی ئه‌نجام بدات
جگه له به كردار، لایه‌نی تیۆری تا چه‌ند گرینگی هه‌یه له هونه‌ردا؟
بێگومان لایه‌نی ڕۆشنبیری و مێژووی هونه‌ری و تیۆرییه‌كان، له هه‌موو قۆناغه‌كاندا زۆر گرینگ بوون. هه‌ر له سه‌رده‌می هونه‌ری كۆن و گریك و ڕۆمانه‌كان، تا كلاسیك و ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی دواتریان، تا ئه‌مڕۆی مۆدێرنیزم و جۆره‌ها ڕێباز و شێوازی هونه‌ری، هه‌مووی وه‌ك مێژوو، تیۆریی هه‌مه‌جۆری هونه‌رییان هێناوه‌ته كایه‌وه كه ئه‌مڕۆ قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كانیان پێ ده‌ناسرێته‌وه. هونه‌رمه‌ند ته‌نیا ئه‌و وه‌ستایه نییه كه ئه‌وه‌ی بینه‌ر بیه‌وێ بۆی ئه‌نجام بدات، به‌ڵكو لایه‌نی فه‌لسه‌فی و لێكۆڵینه‌وه‌كانی مێژووی ئێستاتیكی زۆر گرینگن بۆ بنه‌ماكانی بوون به هونه‌رمه‌ند له‌م سه‌رده‌مه‌دا. هونه‌رمه‌ند ئه‌و هۆیانه ڕوون ده‌كاته‌وه كه ته‌بریری هه‌بوونی هونه‌رن و كار له‌سه‌ر پێویستیی هونه‌ر ده‌كه‌ن بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی. لێره‌دا تیۆری ده‌بێته پاڵپشتی هونه‌رێكی حه‌قیقی تۆكمه كه تا هه‌تاییه له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا بژیی، وه‌ك سه‌رده‌می ڕێنسانسی ئیتاڵی بۆ نموونه.
وشه/دیمانه‌ی ژیار ئه‌سوه‌د