ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك ئاشكرای ده‌كات، دۆخی كه‌ركووك زۆر خراپه و له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا 40 كه‌س شه‌هید بوون.
پێویستە بە خێرایی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت و هێزە دەرەکییەکان لە کەرکووک نەمێنن
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م، شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك به "وشه"ی راگه‌یاند، دۆخی ته‌ناهیی كه‌ركووك زۆر خراپه و به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه، له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كان، 40 كه‌س شه‌هید بوونه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه پشێوییه‌كی زۆری ناوه‌ته‌وه، چونكه داعش پێشتر ته‌نیا چه‌ند چه‌كدارێكی تاك و ته‌رای له‌و ناوچانه مابووه‌وه، به‌ڵام ئێسته بوونه‌ته گرووپ و وه‌ك مه‌فره‌زه هێرش ده‌كه‌ن و كرده‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
"پێویسته ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان پێكهاته‌كان و هه‌رێم و به‌غدا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان كرابوو، به‌زوویی جێبه‌جێ بكرێ". شاخه‌وان عه‌بدوڵا وای گوت.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، ده‌بێ پاراستنی ته‌ناهی ناوچه‌كان راده‌ستی هێزی ناوخۆیی بكرێت و هێزی ده‌ره‌كی كه دوو ساڵه له‌وێن هه‌مووی ده‌ربكرێن، چونكه سه‌لماندیان ناتوانن ئه‌و ناوچانه بپارێزن و بوونه‌ته بارگرانی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ته‌نیا كاریان دزین و تاڵانكردنی سه‌روه‌تی ناوچه‌كه‌یه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌ڵی، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتبووینه رێككه‌وتنی كۆتایی، به‌ڵام دۆخی به‌غدا دانوستاندنه‌كانی ڕاگرت، ئه‌گه‌ر نا گه‌یشتبووینه رێككه‌وتنی كۆتایی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك.
هه‌ولێر/ بڵند عه‌بدوڵا