بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، پێبژاردنی سزا بۆ نوێكردنەوەی ئەو ساڵیانانەی كە كاتەكەی بەسەر چووە، بۆ ساڵێك وەستێنراوە.
ئەمڕۆ سێشەم 10ـی كانوونی یەكەم، فازڵ حاجی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ سزای پێبژاردن بۆ ئەو كەسانە وەستاوە كە مۆڵەتی شوفێرییان بەسەر چووە و نوێی دەكەنەوە.
بڕیاری زیادكردنی بڕی سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شوفێری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی دەرچوو بوو
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر گوتی، بڕیاری زیادكردنی بڕی سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شوفێری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی دەرچوو بوو، بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كارپێكردن پێی راگیراوە تا رۆژی 2020/12/5 واتا تا ساڵێكی تر.
ڕوونی كردەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین لە ماوەی ئەو ساڵەدا سەردانی بەشی مۆڵەت بكەن بۆ تازەكردنەوەی مۆڵەتەكانیان و جەنجاڵی دروست نەكەن لەسەر لیژنەكانی پشكنینی چاو و بەشی مۆڵەت.
پێشتر بە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان، بڕیار درابوو هەر كەسێك مۆڵەتی شوفێری بەسەرچوو بێت، پێویستە بڕی 30 هەزار دینار پارە بدات.