ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی كه‌ركووك، ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه و ده‌ڵێ، گه‌ر كاتی خۆی هات قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو یه‌كێتی به "وشه"ی راگه‌یاند، رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی كه‌ركووك ناچار كراوه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راده‌ستی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی كردووه
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، رێبوار ته‌ها ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راده‌ستی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی نیشتیمانی كردووه و بڕیار بوو له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی بكات، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه دوا خرا بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو.
"وشه" بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه پێوه‌ندی به رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه كرد و هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌ت نه‌كرده‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاری ڕابگه‌یه‌نێت.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی