كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی بڵاوكرده‌وه، كه ئاماژه به دروستكردنی تونێڵێكی گه‌وره له‌لایه‌ن ئێرانه له سنووری نێوان عێراق و سووریا و له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌یش ئه‌و تونێڵه بۆ شاردنه‌وه‌ی مووشه‌ك و هاتوچۆی نێوان سنووری عێراق و سووریایه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی ئێرانه‌وه.
له وێنه‌كان ده‌ركه‌وتووه و ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو كه درێژی تونێڵه‌كه 122 مه‌تره و تیره‌كه‌یشی 4.5 مه‌تره و به قووڵی چوار مه‌تر له ژێر زه‌وی هه‌ڵكه‌نراوه، هاوكات مانگه ده‌ستكرده‌كان وێنه‌ی ئه‌و خۆڵه‌ی له تونێڵه‌كه ده‌رهێنراوه به وردی تۆماری كردووه و ئاماژه به‌وه‌یش كراوه، كه ئێران و میلیشیاكانی به‌رده‌وامن له هه‌ڵكه‌ندنی تونێڵه‌كه و تا ئێسته به ته‌واوی ئامانجیان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و نازانرێ تا كوێ تونێڵه‌كه ده‌به‌ن.
تونێله‌كه له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی خاڵی سنووری عێراق و سووریا دروستكراوه
ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ڕوونه وه‌ك كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه،
ئێران ده‌یه‌وێ به تونێڵ عێراق و سووریا به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له چاوی فڕۆكه‌كانی چاودێری بشارێته‌وه، جیا له‌وه‌یش ئامانجی ئه‌وه‌یه مووشه‌كی بالیستیك بگه‌یه‌نێته ئه‌و ناوچه‌یه و له ژێر زه‌مین حه‌شاری بدات و هه‌ر كات ویستی بۆ هێرش به‌كاری بهێنێت.