له‌كاتی ئاماده‌بوونی له شانۆگه‌ییه‌كدا، ئه‌ستێره‌ی ناوداری هۆڵیوود ئه‌نجێلینا جولی، تاتۆی خۆی له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ندێكی به‌ریتانیایی بینی و پێی گه‌شایه‌وه، بۆیه چووه لای و ماچی كرد.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ئه‌نجێلینا جولی له‌كاتی ئاماده‌بوونی له شانۆگه‌رییه‌ك، تاتۆی خۆی له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ند ئه‌لێكس تۆماس بینی كه ئه‌كته‌رێكی گه‌نجی به‌ریتانیاییه، بۆیه له دوای شانۆگه‌رییه‌كه چووه‌ته لای هونه‌رمه‌نده‌كه و ماچی كرد.
به‌پێی "ئیلاف"، به‌و ماچه‌ی جولی، هونه‌رمه‌نده به‌ریتانیاییه‌كه له‌خۆشیدا تووشی شۆك بوو و پێكه‌وه چه‌ندان وێنه‌یان گرت و له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرانه‌وه.
ئەنجلینا ماچی كردم و به‌ڵێنی دا جارێكی تریش سه‌ردانمان بكاته‌وه
تۆماس له‌باره‌ی بینینی جولی و ماچه‌كه‌ی، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نووسینێكی كورتی به زمانی ئینگلیزی بڵاو كرده‌وه و تێیدا دڵخۆشیی بۆ ئه‌و بینینه ئاشكرا كردووه. تێیدا نووسیویه‌تی، ئه‌مڕۆ ئه‌نجێلینا جولی بۆ بینینی شانۆگه‌رییه‌كه‌مان " Dear Evan Hansen" هاته لامان و دڵخۆشی كردین. له‌و بینینه ئه‌و تاتۆیه‌ی بینی كه له‌سه‌ر ده‌ستم بۆ رووخساری ئه‌و هونه‌رمه‌نده كێشاومه. بۆیه ماچی كردم و به‌ڵێنی دا جارێكی تریش سه‌ردانمان بكاته‌وه.
ئه‌نجێلینا جولی كه ناودارترین ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای دنیایه، له ساڵی 1975 له شاری لۆس ئه‌نجیلۆس له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه و ناوی راستینه‌ی "ئه‌نجێلینا جولی جۆناسان فیسینت فویت"ه. ئه‌و جیاله‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداره، هاوكات ده‌رهێنه‌ر و چالاكی مه‌ده‌نییه. دایكی ئه‌كته‌ر بووه و جولیش له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵیدا نواندنی كردووه. له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا به‌شداریی له فیلمێك به ناوی Lookin' to Get Out كردووه و به‌دوایدا به‌رده‌وام بووه له‌و بواره، تا ئێسته خاوه‌نی زیاتر له 80 فیلمی سینه‌ماییه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو ماڵباتی جولی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه هه‌بووه و به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، بۆیه ئه‌ویش به‌هۆی بۆماوه‌ییه‌وه، تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوو، به‌ڵام چاره‌سه‌ری وه‌رگرت و وه‌ك پزیشكان ده‌ڵێن، كاردانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌ماوه. جیا له فیلمه‌كانی، خاوه‌نی چه‌ندان فیلمه له‌رووی ده‌رهێنانه‌وه. هاوكات ده‌یان خه‌ڵاتی زۆر گه‌وره‌ی وه‌رگرتووه و له‌ناویاندا ئۆسكار. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشووی براد پیت منداڵیان نه‌بووه، بۆیه تا ئێسته شه‌ش منداڵیان له‌ناو ئاواره و وڵاتانی ئه‌فریقی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و به‌ناوی خۆیان كردوون.