دواى هێوربوونه‌وه‌ى ئه‌و تووڕه‌ییه‌ى كه به هۆى كوشتنى جه‌مال خاشقچى و شه‌ڕى یه‌مه‌ن، له ناوه‌ندى سیاسیى ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر سعوودیه هه‌بوو، رووداوى هێرشه‌كه‌ى بنكه‌یه‌كى فڕۆكه‌وانى له ویلایه‌تى فلۆریدا ئه‌مه‌ریكییه‌كان تووڕه ده‌كات و به شێوه‌یه‌كى كاتى ئه‌مه‌ریكا سعوودیه سزا ده‌دات.
له دوو ساڵى رابردوو له ناوه‌ندى سیاسى ئه‌مه‌ریكا تووڕه‌ییه‌كى زۆر له به‌رانبه‌ر شانشینى سعوودیه هه‌بوو، به شێوه‌یه‌ك چه‌ندان ئه‌ندامى كۆنگرێس و چه‌ندان به‌رپرسى تر له حكوومه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ داواى سزادانى سعوودیه‌یان ده‌كرد، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر دوو هۆكار بوو، یه‌كه‌میان پێوه‌ندى به تێوه‌گلانى ئه‌م وڵاته هه‌بوو له شه‌ڕى یه‌مه‌ن. چونكه سعوودیه له ئادارى ساڵى 2015وه سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى ده‌كات له دژى حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن، به‌گوێره‌ى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌م شه‌ڕه‌یش كاره‌ساتێكى مرۆیى گه‌وره‌ى دروست كردووه.
ئه‌فسه‌رێكى سعوودیه جارێكى تر وڵاته‌كه‌ى شه‌رمه‌زارى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
دووه‌م رووداو كوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووس بوو، له سه‌ره‌تاى مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2018 له‌ناو كونسوڵگه‌ى سعوودیه له ئیستانبوڵ، ئه‌م رووداوه كاردانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى نێوده‌وڵه‌تى لێ كه‌وته‌وه، چونكه به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى هه‌واڵگرى توركیا دزه‌ى پێ كردوون، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كه له رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست ده‌ینووسى و ره‌خنه‌ى له بنه‌ماڵه‌ى ئال سعوود ده‌گرت، به‌شێوه‌یه‌كى دڕندانه كوژراوه.
جارێكى تر ئه‌م رووداوه ناوه‌ندى سیاسى ئه‌مه‌ریكاى له سعوودیه تووڕه كرد. هه‌رچه‌نده سعووودیه دواى 17 رۆژ له رووداوه‌كه ددانى به تاوانه‌كه ناو و چه‌ندان كه‌سى به‌تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه سزا دا. دواى ئه‌م دوو رووداوه سعوودیه سه‌رۆكایه‌تى لووتكه‌ى وڵاتانى گرووپى 20ى له ئه‌ستۆ گرت. كه تا كۆتایى ئه‌مساڵ له‌م به‌رپرسیارێتییه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه‌یش ده‌خوازێ سعوودیه كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى سیماى سیاسى خۆى به‌چاكترین شێوه پێشان بدات و تۆمه‌ته‌كانى پێشیلكارى بواره‌كانى مافى مرۆڤ له‌خۆى دوور بكاته‌وه.
كه‌چى له‌م كاته‌دا رووداوێك روو ده‌دات و جارێكى تر وا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات به پێوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ سعوودیه بچێته‌وه، به تایبه‌تى له بوارى سه‌ربازیدا. رووداوه‌كه‌یش هه‌فته‌ى رابردوو له بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى بوو له ویلایه‌تى فلۆریدا كاتێك ئه‌فسه‌رێكى سعوودى كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا مه‌شقى ده‌كرد، ته‌قه‌ى له هاوكاره‌كانى كرد و سێ سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى كوشت.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ى كانوونى یه‌كه‌م، له لایه‌ن ماڵپه‌ڕى
BBC بڵاو كراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م مه‌شقى سه‌ربازه سعوودییهكانى راگرتووه.
له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى فلۆریدا به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى هه‌ڕه‌شه له سعوودیه ده‌كات
له بڕیاره‌كه‌ى پنتاگۆن هاتووه تا كاتێكى تر پرۆسه‌ى مه‌شقپێكردنى سه‌ربازه سعوودییه‌كان راده‌وه‌ستێ تا ئه‌و كاته‌ى پێداچوونه بۆ رێكارییه ته‌ناهییه‌كان ته‌واو ده‌بێت. هه‌ندێك له به‌رپرسانى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا باسیان له‌وه كردووه، ته‌نیا مه‌شقكردنى تیۆرى وه‌ستاوه، واته خوێندنى قوتابیانى سه‌ربازى به شێوه‌یه‌كى كاتى وه‌ستاوه.
به‌ڵام رۆیته‌رز باسى له‌وه كردووه به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، 300 سعوودى كه فڕۆكه‌وانى جه‌نگى له ئه‌مه‌ریكا ده‌خوێنن، مه‌شقه‌كانیان وه‌ستاوه، ئه‌مه‌یش به‌هۆى بارودۆخى ته‌ناهییه‌وه بووه، دواى رووداوه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى فلۆریدا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له ماڵپه‌ڕى BBC بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ئه‌مه‌ریكا 850 قوتابى سه‌ربازى ده‌خوێنن و مه‌شقیان پێ ده‌كرێت، هه‌موویان به‌هۆى رووداوه‌كه مه‌شق و خوێندنیان وه‌ستاوه.
هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌فسه‌رێكى سعوودى كه پله‌ى سه‌ربازى مولازم بوو به ناوى محه‌مه‌د شهمهرانى، له‌ناو بنكه‌ى سه‌ربازى پێنساكۆلا له ویلایه‌تى فلۆریداى ئه‌مه‌ریكى ته‌قه‌ى له هاوكاره‌كانى كرد و سێ سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى كوشت. ئه‌مه‌یش بۆ سعوودیه هه‌واڵێكى خراپ بوو، بۆیه ده‌ستبه‌جێ شا سه‌لمان كوڕى عه‌بدولعه‌زیزى شاى سعوودیه پێوه‌ندى به دۆناڵد تره‌مپه‌وه كرد و هێرشه‌كه‌ى به تاوانێكى گه‌وره و چه‌په‌ڵ وه‌سف كرد و به تره‌مپى گوت، فه‌رمانى به ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى سعوودیه كردووه تا هاوكارى ده‌زگاكانى ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى رووداوه‌كه.
تا ئێسته نازانرێ پاڵنه‌رى رووداوه‌كه چى بووه، میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردووه، ئه‌و سه‌ربازه سعوودیه كه مانگى داهاتوو مهشقهكهى له ئه‌مه‌ریكا ته‌واو ده‌كرد، چه‌ند رۆژێك پێشتر له بازاڕه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌مانچه‌یه‌كى جۆرى گلۆكى كڕیوه و به ده‌مانچه‌كه ته‌قه‌ى كردووه و له وه‌ڵامى پاسه‌وانى بنكهكهیش كوژراوه.
بنكه‌ى پێنساكۆلا بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكایه و ده‌كه‌وێته ویلایه‌تى فلۆریدا. ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌و بنكه سه‌ربازییه مه‌شقكردنه به ئه‌فسه‌رانى فڕۆكه‌وانى جه‌نگى، بۆیه جگه له ئه‌فسه‌رانى سعوودى، ئیتالى و سهنگاپوورى وئهڵمانیش له بنكه‌كه مه‌شق ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانى بنكه‌كه ده‌ڵێن له ساڵى 1995وه ئه‌فسه‌رانى سعوودى ره‌وانه‌ى بنكه‌كه ده‌كرێن. هه‌روه‌ها ئاشكرایان كردووه زیاتر له 16 هه‌زار سه‌رباز و حه‌وت هه‌زار و 400 كه‌سى سڤیل له بنكه‌كه كار ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده له دواى رووداوه‌كه دۆناڵد تره‌مپى گه‌لى سعوودى و ئه‌مه‌ریكى به دۆست وه‌سف كرد. به‌ڵام ئه‌م رووداوه به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى ته‌واو تووڕه كردووه، له‌وانه رۆن دیسانتیس حاكمى ویلایه‌تى فلۆریدا به‌هه‌ڕه‌شه‌وه گوتى، "سعوودیه قه‌رزارى ئه‌مه‌ریكایه چونكه هێرشبه‌ره‌كه یه‌كێك بوو له هاووڵاتییانى سعوودیه".