به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ڕای گه‌یاند، كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ سكاڵای تۆمار كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی لێ كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه " كه‌سێك به‌ناوی (ڕ ، ر ، ح) له‌دایكبووی 1999، ڕه‌گه‌ز مێ، سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری كرد و سكاڵای له‌دژی سێ كه‌س تۆمار كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان لێ كردووه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌به‌رانبه‌ر پێنه‌دانی بڕێك پاره".
توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تبار بگیرێن
پۆلیس ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ست پێ كردوو دوای به‌دواداچوون توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تبار بگیرێن. هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه ئێسته تۆمه‌تباران (أ، ه م له دایكبووی 2001 - م، ه، م له‌دایكبووی 2002 و أ ، س ، ف له‌دایكبووی 2002 ) به‌پێی ماده‌ی دوو یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی پێوه‌ندی ڕاگیراون.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنی "وشه" له ڕاپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه هه‌ندێك په‌یجی ئۆنلاین و بازرگانی كچان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن و دوای وه‌رگرتنی وێنه‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاو كردنه‌وه ده‌كه‌ن.