ماڵپه‌ڕى BBC له راپۆرتێكدا باس له كچێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵه ده‌كات كه ته‌نیا به‌وه‌ى وازى له خواردنى شیرینى هێناوه، بیرى له‌وه كردووه‌ته‌وه كۆمپانیایه‌ك دابمه‌زرێنێ بۆ به‌رهه‌مێنانى شرینیى كه‌م شه‌كر، به‌مه‌یش ده‌بێته خاوه‌نى كۆمپانییهك كه سه‌رمایه‌كه‌ى 40 ملیۆن دۆلاره.
تارا بۆش ناوى ئه‌و كچه كهنهدییهیه كه ته‌مه‌نى 25 ساڵه و دامه‌رزێنه‌رى كۆمپانیاى "سمارت سویتس"ه، ئه‌و كۆمپانیایه تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانى شیرینیى كه‌مشه‌كر، تارا كه ئێسته به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكاره له كۆمپانیاكه‌ى خۆى، پێشتر ئاڵووده‌ى شیرینى بووه و رۆژانه بڕێكى زۆر شیرینى خواردووه.
تارا بۆ ماڵپه‌ڕى
BBC سه‌ره‌تا خۆى باس له به‌سه‌رهاته‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێ "رۆژانه ده‌چوومه دوكانه‌كان بۆ كڕینى شرینى، دواتر كه ته‌مه‌نم گه‌وره‌تر بوو هه‌ست به‌وه كرد شه‌كر كاریگه‌رییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر له‌شولار و ته‌ندروستى و متمانهبوونم به‌خۆم هه‌یه."
كه ده‌ستى به پرۆژه‌كه‌ى كرد ته‌نیا یه‌ك كۆنه ئۆتۆمبیلى هه‌بوو
بێزاربوونى تارا بۆش له شیرینى، سه‌ره‌تایه‌كى باش ده‌بێت نه‌وه‌ك ته‌نیا بۆ ته‌ندروستیی ئه‌و، به‌ڵكو بارودۆخیشى ده‌گۆڕێت. تارا باس له‌وه ده‌كات چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مه‌یش كاتێك بوو كه هه‌میشه له ته‌ندروستیى خۆى نیگه‌ران بوو. ئه‌و ده‌ڵێ هه‌ركه وازم له شیرینى هێنا هه‌ستم بهباشبوونێكى زۆر كرد. به‌ڵام باشبوونى ته‌ندروستى ماناى ئه‌وه نه‌بووه ئه‌و ئاره‌زووى بۆ شیرینى نه‌ماوه، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات شوێنگره‌وه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه، له‌برى ئه‌وه له چێشتخانه‌ى ماڵه‌وه ده‌ست ده‌كات به‌وه جۆره شیرینییهكى كه‌م شه‌كر بۆ ده‌مى خۆى دروست بكات.
ئه‌و كچه كه دانیشتووى شارى ڤانكۆڤهرى كه‌نه‌دایه، له ساڵى 2015 له هه‌وڵه‌كانى بۆ دروستكردنى شیرینى كه‌مشه‌كر سه‌رده‌كه‌وێت و یه‌كسه‌ر بیرۆكه‌ى ئه‌وه‌ى به مێشك دادێ بۆچى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى به‌ره‌و وه‌به‌رهێنان و بزنس نه‌بات؟
له پاییز‌ى هه‌مان ساڵ هه‌وڵ ده‌دات متمانه‌ى خۆى كۆبكاته‌وه و هه‌لى كاره‌كه تاقی بكاته‌وه، بۆیه به‌ر له هه‌موو شتێك واز له خوێندن ده‌هێنێ ئه‌و قوتابى كۆلیژى ئه‌ده‌بیاتى زانكۆى بریتیش كۆلۆمبیا بووه و له قۆناغى سێیه‌م بووه. ئه‌و بڕیاره‌یش بۆ ئه‌وه ده‌دات تا كار بۆ پڕۆژه‌كه‌ى بكات.
ئه‌و كاته‌ى ئه‌م كچه هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ى داوه، ته‌مه‌نى 21 ساڵى ته‌واو نه‌كردووه. ئه‌و هیچ شتێكى نه‌بووه ته‌نیا ئۆتۆمبیلێكى بچووكى هۆنداى هه‌بووه كه مۆدێله‌كه‌ى شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر چووه هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تى كه‌مى بۆ قه‌رزكردن هه‌بووه، به‌ڵام متمانهكهى واى لێ ده‌كات به‌رده‌وام بێت و بۆیه كاتێك نموونه‌یه‌كى له به‌رهه‌مه‌كانى پێشكه‌ش ده‌كات ده‌توانێ 105 هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌ده‌ست بهێنێ.
كۆمپانیاى "سمارت سویتس" كه ئێسته نووسینگه‌ى سه‌ره‌كییه‌كه‌ى له ڤانكۆڤهره، داهاتێكى زۆرى به‌ده‌ست هێناوه و ده‌گات به 50 هه‌زار دۆلارى كه‌نه‌دى" 40 هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى".
ئه‌و كۆمپانیایه كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مى شیرینیى كهمشهكرى هه‌یه، زۆرینه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیشى له كه‌نه‌دا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ده‌فرۆشرین. پلانى ئه‌وه‌یشى هه‌یه به‌رهه‌مه‌كانى بۆ سه‌رانسه‌رى دنیا بنێرێت. ئێسته له كۆمپانیاكه‌ى تاران 47 كه‌س كارده‌كه‌ن.
سكۆت میل كه بزنسمانێكى ئه‌مه‌ریكیه له بوارى به‌رهه‌مێنانى خۆراكى له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى BBC ده‌ڵێ كۆكردنه‌وه‌ى 40 ملیۆن دۆلار كارێكى ئاسان نییه، به تایبه‌تى له بوارى شیرینى كه چه‌ند كۆمپانیاییه‌كى دیاركراو ده‌ستیان به‌سه‌ر بواره‌كه داگرتووه. سكۆت میل سه‌رسامى خۆى به تارا ده‌رده‌بڕێت و به كه‌سێكى سه‌ركه‌وتووى وه‌سف ده‌كات.
كه ده‌ستى به پرۆژه‌كه‌ى كرد ته‌نیا یه‌ك كۆنه ئۆتۆمبیلى هه‌بوو
تارا له‌باره‌ى كه‌سێتیى خۆى ده‌ڵێ "تا گه‌وره‌یش بووم هیچ زیره‌كییه‌كى تایبه‌ت یان به‌هره‌یه‌كى وه‌رزیشم نه‌بوو، یان راستتر هیچ به‌هره‌یه‌كى تایبه‌تم نه‌بوو، به‌ڵام هه‌میشه هه‌ستێكى سروشتیم بۆ پێداگریى و پلاندانان و تواناى به‌دیهێنانى ئه‌و شتانه هه‌بوو كه‌خۆم ده‌مویست، له‌م پرۆژه‌یه‌یش هه‌ر سێ خه‌سڵه‌ته كۆبوونه‌ته‌وه."
شاره‌زایانى خۆراك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكى له‌وانه‌ى ده‌ته‌وێ رێژه‌ى خواردنى شه‌كر كه‌م بكه‌یته‌وه و ئاره‌زوویه‌كى زۆرت بۆ خواردنى شه‌كر هه‌یه، ئه‌وا ده‌كرێت به شیرینى كه‌م شه‌كر یان خاڵى له‌شه‌كر ئه‌م كاره بكه‌یت. به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه ئه‌و جۆره خواردنانه ته‌واو ته‌ندروست بن.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و خواردنانه‌ى كه خاڵیین له شه‌كر ده‌كرێت ماده‌یه‌كى زۆر كاربۆهیدرات له خۆ بگرن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و خواردنانه بڕیكى زۆر كالۆرى و چه‌ورى له‌خۆ ده‌گرن. جیا له‌مه‌یش هه‌ندێك له توێژینه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه ئه‌گه‌ر هاتووه، ئه‌و خۆراكه شیرینتانهى هیچ كالۆرى له‌خۆناگرن، ئاره‌زووى خۆراك زیاتر ده‌كه‌ن.
رایه‌ڵه‌ى دڵ كه رێكخراوێكى ئه‌مه‌ریكییه بایه‌خ به ته‌ندروستى دڵ ده‌دات ده‌ڵێ "ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت كاتێك خواردنێك به كه‌مشه‌كر و بێشهكر وه‌سف ده‌كرێت، هه‌میشه ماناى ئه‌وه نییه خواردنێكى ته‌ندروسته."