له هۆڵی رۆشنبیری و هونه‌ریی سۆران، ژماره‌یه‌ك ژن به‌شداریی پێشانگه‌یه‌كیان كردووه و كه‌لوپه‌لێكی زۆریان خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌رهه‌می ده‌ستیی خۆیانه.
ڤیان یوسف یه‌كێك له به‌رگدوور و به‌هره‌داره‌كانی سنووری سۆرانه، له لێدوانێكدا به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ژنی ده‌ست ره‌نگین چه‌ند به‌رهه‌مێكی تازه و مۆدێری خانمانمان خسته‌ڕوو كه به‌لای به‌شداربووانی پێشانگاكه جێی سه‌رسامی بوو.
زیاتر گوتی، زیاتر له 13 ساڵه كاری جل و به‌رگ و دیزاینه‌كانی خانمان ده‌كه‌ین و مه‌به‌ستمانه داهاتێك بۆ خۆمان په‌یدا بكه‌ین و به‌و كاره ده‌ستیانه توانیومانه خۆمان بژینین و هه‌لی كار بۆ چه‌ند كه‌سێكی تری بره‌خسێنین.
ئەم خانمە گرینگی زۆر بە کولتووری کوردەواری دەدات
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، جلی كوردی و ئێرانی به‌هه‌موو شێوازێك دروست ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها گرینگی زۆر به كولتووری كورده‌واری ده‌ده‌ین، كڵاو و چارۆك و ئێله‌گ و فیستان. له كاره‌كانماندا هه‌نار بۆ زۆرشت به كاری دێنین بۆ ئێكسسوارات وه‌ك گواره و ملوانكه سێوی مێخه‌ك و خه‌لك سه‌رسامن به كاره‌كانمان.
ڤیان یوسف مه‌حموود دانیشتووی شاره‌دێی خه‌لیفان و له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی چه‌ند سالێكه كاری دیزاین تاییه‌ت به خنمان ده‌كات و جیا له جل و به‌رگ چه‌ندان به‌رهه‌می تر به ده‌ست دروست ده‌كات، به‌هه‌موو شێوازیك جل و به‌رگ دیزاین ده‌كات و به‌شداری چه‌ند پێشانگایه‌كی كردووه.
سۆران/ موڕشید برادۆستی