جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گه‌یاند، كۆده‌نگی له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی له په‌رله‌مان هه‌یه كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند كرا و بڕیاره سبه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێ.
كۆده‌نگییه‌ك بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه هه‌یه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، سه‌عدی هه‌ركی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان پڕۆژه‌ی چاكسازی په‌سه‌ند كردووه و دوای گه‌یشتنی بۆ په‌رله‌مان كاری له سه‌ر ده‌كرێ.
ڕوونیشی كرده‌وه كه فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یه‌وێ له‌م مانگه ئه‌و پڕۆژه‌یه په‌سه‌ند بكرێ پێش پشووه‌كان. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆده‌نگییه‌ك بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه هه‌یه و هێشتا فراكسیۆنی پارتی گفتوگۆیشی له‌گه‌ڵ هیچ فراكسیۆنێكی تر نه‌كردووه.
هه‌ركی ئاماژه‌ی به‌وه كرد پڕۆژه‌كه پێویستییه بۆ كوردستان و نابێت تێكه‌ڵ به ململانێی سیاسیی بكرێ، چونكه ئه‌وه سوودی بۆ هه‌موو كوردستان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی چاكسازی په‌سه‌ندكرد و بڕیاره سبه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكات. به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه چاكسازی له خانه‌نشینی پله باڵاكان و مووچه و ده‌رماڵه ده‌كرێ.