میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا به پشت به‌ستن به توێژینه‌وه و بۆچوونی پزیشك و پسپۆرانی وڵاته‌كه‌یان بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌نفله‌وانزای 2019 و 2020 زۆرترین مه‌ترسی له‌سه‌ر مرۆڤ دروست ده‌كات و له هه‌موو ساڵه‌كانی ڕابردوو به‌هێزتر ده‌بێت و به ته‌واوی مرۆڤ ده‌خات.
پزیشكانی
ئه‌مه‌ریكا به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر نموونه‌ی چه‌ند منداڵێكی تووشبووی ئه‌نفله‌وانزا له‌م وه‌رزی زستانه‌ی ئێسته گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای سه‌رمابوونی ئه‌مساڵ له هه‌موو ساڵه‌كانی پێشوو به‌هێزتره، به تایبه‌تیش منداڵ و كه‌سانی سه‌رووی 50 ساڵ داده‌پۆشێ و ڕه‌نگه ببێته هۆی مردنی زۆرێك له منداڵان و كه‌سانی به ته‌مه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی به‌رپرس له نه‌خۆشخستنی مرۆڤ و كۆنتڕۆڵكردنی به ئه‌نفله‌وه‌نزا به شێوه‌یه‌كی گشتی له مانگی ئادار/مارس و نیسان/ئهپرێلهوه به هه‌وا بڵاو ده‌بنه‌وه و گه‌شه ده‌كه‌ن، بۆیه له‌و كاته‌وه تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه، كه نه‌وه‌ی ئه‌مساڵی ئه‌م جۆره ڤایرۆسه زۆر به‌هێزترن له نه‌وه‌كانی پێشخۆیان.
نه‌وه‌ی نوێی ئه‌م جۆره ڤایرۆسه زۆر له هی ساڵانی پێشوو به‌هێزتر و مه‌ترسیدارتره
به‌هۆی مه‌ترسی ڤایرۆسی ئه‌مساڵ، ڕووسیا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی ئه‌نفله‌وه‌نزا له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی كردووه، چونكه له ئێسته كه وه‌رزی زستان به ته‌واوی قووڵ نه‌بووه‌ته‌وه زیاتر له 68 ملیۆن كه‌س تووشی په‌تاكه بوون، زۆرێكیشیان تووشی كێشه له سییه‌كانیان بوون، كه ئه‌مه‌یش مه‌ترسی مردنی تووشبوو یه‌كجار زیاد ده‌كات.
زانایان تا ئێسته هۆكاری به‌هێزی نه‌وه‌ی تازه‌ی ڤایرۆسه‌كه به به‌راورد به نه‌وه‌كانی پێش خۆیانیان بۆ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به تاقیكردنه‌وه‌كان به ته‌واوی دڵنیان و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌نفله‌وه‌نزای زستانی 2019 و 2020 زۆر به‌هێزتر و مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌تر له‌سه‌ر مرۆڤ دروست ده‌كات.