25 ساڵ پێش ئێسته و له 11ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 1994 شه‌ڕی یه‌كه‌می چیچان و ڕووسیا ده‌ستی پێ كرد، كه تا 2000 به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام له‌وكاته‌وه ئیتر چیچان له چه‌كداره ئیسلامییه توندڕۆكان پاككرایه‌وه، ئیتر خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنی چیچانی دواكه‌وتوو و هه‌میشه پڕ له شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد و ئێسته‌یش له‌وپه‌ڕی گه‌شانه‌وه‌یه‌تی.
له ساڵی 2000 ڕووسیا و گه‌لی چیچان گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی میانڕه‌و له هه‌رێمه‌كه دابمه‌زرێنرێ و وه‌ك هه‌رێمێكی چوارچێوه‌ی ڕووسیای فیدراڵیش بمێنێته‌وه، غه‌روزنی پایته‌ختی چیچان كه دووجار له‌لایه‌ن سوپای ڕووسیا ئازاد كرا، به‌هۆی گرتنی له‌لایه‌ن گرووپه ئیسلامییه توندڕۆكان، ئه‌مڕۆ بووه‌ته ناوه‌ندێكی پێشكه‌وتوو و گه‌شاوه‌ی ڕووسیا.
دوای له‌ناوبردنی ئیسلامییه توندڕۆكان كاروانی گه‌شه و پێشكه‌وتن ده‌ستی پێكرد
هه‌موو ئه‌مانه‌یش به‌هۆی ده‌سپێشخه‌ری مۆسكۆ و هاندانی سه‌رمایه‌دارانی ڕووس و چیچانی بوو كه ڕوو له ناوچه‌كه بكه‌ن و به ته‌واوی بیبووژێننه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی چیچانیش كه له هێزه ئیسلامییه میانڕۆكان و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كریستیانه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌كه‌یان له سه‌رووی هه‌مووشتێكه‌وه‌یه، به‌وهۆیه‌وه ئێسته چیچان ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
ئێسته له غه‌رزۆنی پایته‌ختی
چیچان جیا له‌وه‌ی یه‌كێك له ناوازه‌ترین مزگه‌وته‌كانی جیهان له ڕووی بیناسازییه‌وه بوونی هه‌یه، كه له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕوی پێنج هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه و گومه‌زری له زێڕ و برۆنز دروستكراو بنیاتنراوه و له 2008ه‌وه به ڕووی خه‌ڵكی كراوه‌ته‌وه، هاوكات ئه‌حمه‌د قه‌دیرۆڤ سه‌رۆكی چیچان له هه‌مان ساڵی بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كڵێسای گه‌وره‌ی پاشا میخائیلی له پایته‌ختی چیچان ده‌ركرد، دووپات له هاوئاهه‌نگی و پێكه‌وه‌ژیان و پێشكه‌وتنی هه‌رێمه‌كه‌یان له چوارچێوه‌ی ڕووسیای فیدراڵ ده‌كاته‌وه.