په‌رستارێكی پاكستانی له پاریزگای به‌لووچستان، منداڵێكی تازه له دایكبووی له نه‌خۆشخانه ڕفاند و به پووره‌كه‌ی خۆی دا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پووره‌كه‌ی به زگماكی توانای منداڵخستنه‌وه‌ی نه‌بووه.
میدیاكانی
پاكستان بڵاویان كرده‌وه، كه عه‌بد ئه‌لحه‌مید له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی بیبی، دوای ئه‌وه‌ی واده‌ی منداڵبوونی بووه گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی لۆرالائی پارێزگای به‌لووچستان و له‌وێش ژنه‌كه به سه‌لامه‌تی منداڵه‌كه‌ی هاتووه‌ته دنیا، ئه‌و په‌رستاره زۆری له پیاوه‌كه‌ی كردووه، كه بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه و پشوو بدات، چونكه منداڵه‌كه‌ی و هاوسه‌ره‌كه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیان نییه و دوای پشوودان ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆی بیانباته‌وه.
په‌رستاره‌كه بردوویه‌تی بۆ پووری به‌هۆی ئه‌وه‌ی 17 ساڵه منداڵی نابێت
پاش ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی به ته‌واوی هاتووه‌ته سه‌رخۆی، په‌رستاره‌كه منداڵێكی مردووی بۆ هێناوه و پێی ڕاگه‌یاندووه كه منداڵه‌كه‌ی مردووه و ئه‌ویش زۆر نیگه‌ران بووه، به‌ڵام كاتێك پیاوه‌كه‌ی به‌مه ده‌زانێ باوه‌ڕ ناكات و پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌كات.
پۆلیس سه‌رۆكی به‌شی له‌دایكبووانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌گرن و سه‌رجه‌م په‌رستارانیش ده‌خه‌نه ژێر لێكۆڵینه‌وه و دوای ماوه‌یه‌ك په‌رستاره‌كه دان به تاوانه‌كه‌ی ده‌نێ و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و منداڵه‌كه‌ی دزیوه و به پووری خۆی داوه، چونكه ماوه‌ی 17 ساڵه هاوسه‌رگیری كردووه و منداڵی نابێت.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانه پۆلیس په‌رستاره‌كه و پووری و ئه‌و كه‌سه‌ی هاوكاریكردووه له دزینی منداڵه‌كه، هه‌مووانی خستووه‌ته گرتووخانه‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كات، دادگا سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.