یاریزانێكی دێرینی هەولێر كۆچی دوای كرد

:: AM:09:03:12/12/2019 ‌
شەوی ڕابردوو یاریزانێكی دێرین و ناسراوی هەولێر كۆچی دوای كرد كە چەندان ساڵ خزمەتی وەرزشی شاری هەولێری كرد.

عەبدولقادر عوسمان ناسراو بە "قادر كفتە" كۆچی دوایی كرد
ئەمڕۆ پێنجشەم 12ـی كانوونی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، درەنگانی شەوی ڕابردوو یاریزانی دێرینی هەولێر عەبدولقادر عوسمان ناسراو بە "قادر كفتە" كۆچی دوایی كرد.

ئەو یاریزانە لە ساڵی 1978 یاریزانی هەڵبژاردەی هەولێر بووە، لەگەڵ چەندان یانە یاری كردووە و ناوبانگێكی گرنگی هەبوو لە هەولێر و خزمەتێكی بەرچاوی تۆپی پێی هەولێری كردووە.

ئەو یاریزانە ماوەیەك بوو بەدەست نەخۆشی دەیناڵاند و دوو هەفتەی ڕابردوو تەندروستی بەتەواوەتی تێكچووبوو و لە ژێر چاودێری چڕ بوو.









وشە - رامیار جەواد