چاوه به‌رزنجی /26 ساڵ/ نیگاركێش و دانیشتووی سلێمانی، وه‌ك خۆی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، له‌گه‌ڵ گرووپێكی خۆبه‌خش توانییان به وێنه‌ی سه‌رشه‌قام، جوانترین سیما به شه‌قامه‌كانی شار ببه‌خشن.
چاوه ده‌ڵێ، له منداڵییه‌وه خولیای وێنه‌كێشان بووه و وێنه‌ی كێشاوه، به‌ڵام سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌كی نائه‌كادیمی ده‌ستی پێ كردووه. دواتر له سه‌مفۆنیای هونه‌ری وێنه‌كێشان تێگه‌یشتووه و خه‌یاڵێكی زۆر جوانی پێ به‌خشیوه. به‌گوته‌ی خۆی "ئه‌وه وای لێ ده‌كات بیر له جوانییه‌كانی سروشت و ژن و یه‌كسانی و ئازادی بكاته‌وه".
چاوه به‌رزنجی وه‌ك خۆی خستیه‌ڕوو، "وێنه‌كانم هه‌موویان خۆشه‌ویستن، به‌ڵام جوانترین وێنه لای خۆم بریتییه له (توانه‌وه له یه‌كدیدا) كه باس له دوو گوڵ ده‌كات، یه‌كیان هه‌موو سیفه‌ته‌كانی خۆی له‌بیر كردووه و خۆی چه‌ماندووه‌ته‌وه بۆ گوڵه‌كه‌ی تر، جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه كه باس له خۆشه‌ویستی ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كه‌ی سه‌یری بكه‌ی، به‌ڵام لایه‌نه نه‌رێنییه‌كه‌ی جۆرێكه له فیداكاری و ونبوون."
وێنه‌كانم هه‌موویان خۆشه‌ویستن، به‌ڵام جوانترین وێنه لای خۆم بریتییه له (توانه‌وه له یه‌كدیدا) كه باس له دوو گوڵ ده‌كات
ئه‌و به پێویستی ده‌زانێ كه ژن خۆی و جوانییه‌كانی ژیان له بیر نه‌كات و چاو و نیگاكانی زیاتر له جوانی ورد ببنه‌وه، نه‌ك به ڕووكه‌ش له جوانی ده‌وروبه‌ر بڕوانن، چونكه هه‌ر جوانییه‌ك بكرێته ناو چوارچێوه‌یه‌ك، جوانییه‌كی تایبه‌ت ده‌به‌خشێت.
هونه‌ر لای چاوه جۆرێكه له زیندووكردنه‌وه‌ی ڕۆح و دنیا جوانه‌كه‌ی خۆی، بۆیه پێی وایه ڕۆح له ناخدا تۆزگرتوو و ماته، به هونه‌ر نه‌بێت جوانییه‌كانی ده‌رناكه‌وێ و هه‌ناسه‌یه‌ك نادات.
له كۆتاشدا هیوا ده‌خوازێت له داهاتوو جێده‌ستی له‌ناو شاردا دیار بێ و ئامانجی ئه‌وه‌یه بتوانێ ئه‌م جوانییانه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كات و ده‌یبینێت، به تابلۆكانی ده‌ریانببڕێت.
چاوه له‌باره‌ی نه‌خشاندنی شوێنه‌كانی شاری سلێمانی، گوتی، له‌گه‌ڵ گرووپێك به خۆبه‌خشی كارمان كرد و جوانترین سیمامان به شه‌قامه‌كانی شار به‌خشی.
وشه/ گه‌رمیان گلی