ناڕه‌زایى ده‌وڵه‌تان له به‌رانبه‌ر رێككه‌وتنى نێوان توركیا و لیبیا زیاد ده‌كات، توركیایش به فه‌رمى داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات ده‌قى رێككه‌وتنه‌كه تۆمار بكات.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ى كانوونى یه‌كه‌م له ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى بڵاو كراوه‌ته‌وه، توركیا داوایه‌كى ئاراسته‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌قى ئه‌و رێككه‌وتنه تۆمار بكات كه له كۆتایى مانگى رابردوو له‌گه‌ڵ لیبیاى واژووی كردبوو.
سێ وڵات له دژى رێككه‌وتنه‌كه ده‌وه‌ستنه‌وه
ئه‌مه له كاتێكدایه یۆنان و چه‌ند وڵاتێكى تر ناڕه‌زاییان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه هه‌یه، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه یۆنان پێشتر به فه‌رمى نامه‌ى ناڕه‌زایى به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوه.
ده‌قى رێككه‌وتنه‌كه له 27ى مانگى رابردوو له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا و فایز سه‌راجى سه‌رۆكى حكوومه‌تى ویفاقى لیبیا واژووى كراوه و به‌گوێره‌ى ئه‌م رێككه‌وتنه سنوورى ده‌ریایى نێوان ئه‌م دوو وڵاته دیار ده‌كرێت.
ئه‌م رێككه‌وتنه هه‌ریه‌كه له یۆنان و میسر و قوبرسى تووڕه كرد، به‌رپرسانى ئه‌م وڵاتانه به سه‌یرترین رێككه‌وتنیان وه‌سف كرد، چونكه هیچ سنوورێكى هاوبه‌ش له نێوان توركیا و لیبیا نییه.
جیا له‌مه‌یش توركیا پێداگریى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تى به حكوومه‌ته‌كه‌ى سه‌راج بدات، له دژى هێزه‌كانى خه‌لیفه حه‌فته‌ر له لیبیا.