هه‌ندێك هه‌ڵه هه‌ن له ژیاندا ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، ده‌كرێت زوو لێیان پاشگه‌ز بینه‌وه و راستیان بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك هه‌ڵه هه‌ن زۆر به هێواشى ئه‌نجامى ده‌ده‌ین و هه‌ستیان پێ ناكه‌ین، به‌ڵام له داهاتوودا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه هه‌ڵه‌ى كوشنده‌مان كردووه، ئه‌مه‌یش كاتێكه كه بۆ راستكردنه‌وه‌یان هیچ ده‌رفه‌تێكمان له‌به‌رده‌م نه‌ماوه.
ئێسته له‌و چركه ساته‌ى ئێمه ده‌ژین، هه‌ر یه‌كێك له ئێمه بڕواى وایه ناكه‌وێته هه‌ڵه‌وه، زۆر به كه‌مى هه‌ڵه‌كانى خۆمان ده‌بنین، به‌ڵام هه‌ر كه ته‌مه‌نێك به‌سه‌ر ده‌به‌ین و سه‌یرى دواوه ده‌كه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندان هه‌ڵه‌مان ده‌رهه‌ق به خۆمان و كه‌سانى تر كردووه، به‌ڵام ئه‌و كاته هه‌موو شتێك له ده‌ست چووه و هیچ چاره‌یه‌كمان نییه تا بگه‌ڕێینه‌وه رابردوو. بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى هێشتا ئه‌م جۆره ئه‌زموونه‌یان نه‌كردووه، ده‌بێت سوود له ئه‌زموونى كه‌سانى تر وه‌ربگرن، خۆیان له‌م هه‌ڵانه‌ى خواره‌وه به‌دوور بگرن، بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا په‌نجه‌ى په‌شیمانیى نهكرۆژن.
هه‌ندێك جار دره‌نگ فریاى هه‌ڵه‌كانت ده‌كه‌ویت
به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه له ماڵپه‌ڕى
"نه‌جاح" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شه‌ش هه‌ڵه ده‌ستنیشان كراوه، زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و دواتریش په‌شیمان ده‌بنه‌وه:
یه‌كه‌م: خۆده‌رخستن له به‌رانبه‌ر خه‌ڵك
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و سیمایهى نیشانى خه‌ڵكى ده‌ده‌یت جیاواز بێت له رووى راسته‌قینه‌ى خۆت، ئه‌وا بزانه رۆژێك لێى په‌شیمان ده‌بیته‌وه، چونكه كه‌سایه‌تیى راسته‌قینه‌ى خۆت ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌و خۆدهرخستنهى هه‌تبووه له‌ناو ده‌چێت. خه‌ڵك حه‌ز له كه‌سانى خۆهه‌ڵكێش ناكات، هه‌وڵ بده نواندن مه‌كه، به‌ڵكو خۆت به و شانازیى به‌خۆته‌وه بكه، چونكه له‌وانی تر په‌شیمان ده‌بیته‌وه.
دووه‌م: كاریگه‌ربوون به بۆچوونى كه‌سانى تر
مرۆڤ پێویستى به ئامۆژگارى كه‌سانى تر هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك جار بۆچوونى خه‌ڵك له‌سه‌ر ژیانى تاكه‌كه‌س نه‌گبه‌تییه، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر هاتوو بۆچوونه‌كان نهرێیى بن و یان به رژدى بۆچوونى هه‌موو خه‌ڵك وه‌ربگریت. بۆیه پێویسته مرۆڤ پشت به‌خۆى ببه‌ستێ و تواناى خۆى له بڕیاردان تاقى بكاته‌وه، رێگه به كه‌سانى تر نه‌دات له جیاتى ئه‌و بڕیار بده‌ن.
سێیه‌م: یاوهریكردنى كه‌سانى نه‌رێنى
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه كه ده‌رهه‌ق به خۆمان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین ئه‌وه‌یه ساڵانێكى زۆرى ته‌مه‌نمان یاوه‌رى كه‌سانى نهرێیى ده‌كه‌ین، چونكه كه‌سانى نێرییى وره‌ى كه‌سانى ده‌وروبه‌ریان داده‌به‌زێنن و متمانه‌ى ئه‌وان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ به‌دبه‌ختى. له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه پێویسته له‌و جۆره كه‌سانه دوور بكه‌وینه‌وه، یان سنوور بۆ پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان دابنێین. له‌برى ئه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر بین كه مایه‌ى گه‌شبینین و له زۆربه‌ى شته‌كان پاڵپشت و هانده‌رن.
چواره‌م: قبووڵنهكردنى گۆڕانكارى
ئه‌م گه‌ردوونه مه‌حكوومه به گۆڕانكارى، ته‌نانه‌ت هیچ شتێك نییه له حاڵه‌تى خۆى بمێنێته‌وه. هه‌موو شته‌كان به گوێره‌ى كات و بارودۆخه‌كان ده‌گۆڕێن، تۆ وه‌ك كه‌سێكى هۆشیار ده‌بێت قبوڵى گۆڕانكارییه‌كان بكه‌یت، چونكه دژایه‌تیكردنى گۆڕانكارى و یان قبوڵنهكردنیان وات لێ ده‌كات ببیت به كه‌سێكى شكستخواردوو، بۆیه هێنده پابه‌ند مه‌به به بیروباوه‌ڕ و نه‌ریته كۆنه‌كان، زیاتر هه‌وڵ بده له‌گه‌ڵ نوێكارییه‌كان هه‌ڵ بكه‌یت، هه‌میشه هه‌رچى شتى چاك و نوێ هه‌یه بیخه ژیانته‌وه، ئه‌گه‌ر وا بكه‌یت له ئاینده په‌شیمان نابیته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر خۆت گۆڕانكارى قبوڵ نه‌كه‌یت ئه‌وا دواتر به‌سه‌رده‌سه‌پێت و به ناچارى و به دهرهنگى ده‌بێت له‌گه‌ڵى هه‌ڵبكه‌یت.
هه‌وڵ بده هه‌میشه رووى راسته‌قینه‌ى خۆت نیشان بده‌ن
پێنجه‌م: خۆپه‌رستى و سه‌پاندنى خاوه‌ندارێتى
كه‌سى خۆپه‌رست ئه‌وه‌یه كه عاشقى خودى خۆى ده‌بێت به ئاستێك ره‌چاوى كه‌سانى ده‌وروبه‌رى ناكات، ئه‌و ده‌یه‌وێ خۆى به‌سه‌ر هه‌مووان بسه‌پێنێ، وا ده‌زانێ خۆى تاكه كه‌سه كه شایه‌نى هه‌موو شتێكه. خۆپه‌رستى و سه‌پاندنى خاوه‌ندارێتى ماناى خۆشه‌ویستى و به‌خشش له ده‌ست ده‌دات، كه‌سانى خۆپه‌رست هه‌میشه بێزراون و وه‌ك كه‌سانى بێ هه‌ست و سۆز ده‌رده‌كه‌ون. ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یش له دوایین رۆژانى ته‌مه‌نى په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
شه‌شه‌م : كۆڵدان و راده‌ست بوون
هیچ كه‌سێك نییه رووبه‌ڕووى شكست نه‌بووبێته‌وه، شكست وه‌ك سه‌ركه‌وتوو به‌شێكه له ژیانمان، بۆیه ده‌بێت قبوڵى بكه‌ین و هه‌وڵى خۆراستكردنهوه بده‌ین، نه‌وه‌ك كۆڵ بده‌ین و خۆمان راده‌ستى بكه‌ین، چونكه ئه‌و كاته شكست له دواى شكست دێن و له ئه‌نجامدا ئێمه ناژین به‌ڵكو ده‌كه‌وێنه په‌راوێزى ژیانه‌وه.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت ئه‌م هه‌ڵانه‌ى سه‌ره‌وه به هێواشى له ژیان مرۆڤ گوزه‌ر ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستیان پێ بكات، كاتێكیش كه ئه‌و مرۆڤه پیر بوو كاریگه‌ری هه‌ڵه‌كانى بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كاته هه‌رچه‌نده لێى په‌شیمان بێت، ئه‌وا هیچ شتێكى له‌ده‌ست نایه‌ت، بۆیه رابردوو ده‌بێت به زنجیره‌یه‌ك بیروه‌رى ناخۆش و تاڵ بۆ مرۆڤه.