په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌رچاوڕوونيی ڕای گشتیی كوردستان ده‌قی پڕۆژه‌ی چاكسازی كوردستانی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ په‌رله‌مان نێردرا.
پڕۆژه‌كه به‌ته‌واوی بواری وه‌زیفه‌ی گشتیی و خانه‌نشینی ڕێك ده‌خاته‌وه
له پڕۆژه‌كه‌دا كه "وشه" كۆپییه‌كی بڵاو ده‌كاته‌وه هاتووه، له‌پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی بنه‌ماكانی یه‌كسازی و دادپه‌روه‌ری و شایسته‌بوون له خه‌رجكردنی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و نه‌هێشتنی سوودمه‌ندبوونی ناشایسته له بودجه‌ی گشتیی ئه‌و پڕۆژه‌یه ئاماده كرا.
پڕۆژه‌كه له 19 ماده‌ی سه‌ره‌كی پێك هاتووه و له یه‌كێك له ماده‌كانی نووسراوه، ئه‌حكامه‌كانی ئه‌و یاسایه هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی پێش به‌ركاربوونی ئه‌و یاسایه‌یش ده‌گرێته و پێویسته خۆیان له‌گه‌ڵ یاساكه‌دا بگونجێنن.
هه‌روه‌ك له هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی هاتووه، پڕۆژه‌كه به‌ته‌واوی بواری وه‌زیفه‌ی گشتیی و خانه‌نشینی له سه‌رجه‌م بواره‌كان ڕێك ده‌خاته‌وه.