ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ى كانوونی یه‌كه‌م، پۆلیسی گه‌رمیان، ورده‌كاری هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی دوو كچه قوتابییه‌كه‌ى پۆلی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تی شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕاگه‌یاند، كه پێش گه‌یشتنیان به قوتابخانه چبوون بۆ سلێمانی.
پێش گه‌یشتنیان به قوتابخانه چبوون بۆ سلێمانی
موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، پاش ئه‌وه‌ی دوینێ پێنجشه‌م هه‌ریه‌ك له (دونیا جه‌لیل خه‌لیل و شنیار شۆڕش) له شاره‌دێی ڕزگاری به‌مه‌به‌ستی چوونیان بۆ قوتابجانه له‌ماڵ ده‌رده‌چن به‌ڵام پێش گه‌شتنیان به قوتابخانه له سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ دیار نه‌مان، دواتر پۆلیس كه‌وته گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه و سۆراغی ئه‌و دوو منداڵه.
زیاتر گوتى، ئه‌وان به‌وپێیه توانای دۆزینه‌وه و شوێن و گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیله‌وه چوونه بۆ سلێمانی به دیارى كراوى بۆ شارى یارى منداڵانى جاڤی لاند له شاره‌كه.
گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه دڵنیای دراوه‌ته كه‌سوكاریان و منداڵه‌كان لای هێزه ته‌ناهییه‌كانی سلێمانین.
كه‌سێكی نزیك له خانه‌واده‌ی یه‌كێك له كچه قوتابیه‌كان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، منداڵه‌كان بۆ بینینی جاڤی لاند و بێ زۆر لێكردنی هیچ كه‌سێك چوونه بۆ سلێمانی.
كارزان محه‌مه‌د، وه‌ك توێژه‌رێك بۆ "وشه" باسی له‌وه‌یشكرد، جێهێشتنی ته‌مه‌نی منداڵی و هه‌ستكردن به پشت به‌ستن به توانای خوود لێكه‌وته‌ی ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه‌یه كه مێرد منداڵ یاخود هه‌رزه‌كار پێی هه‌ڵده‌ستێ.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی