له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ژنێك بڵاوبووه‌ته‌وه كه له منداڵه‌كه‌ی ده‌دات و زۆر بێ به‌زه‌ییانه ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دا، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی توندی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌مووان داوا ده‌كه‌ن، پۆلیس سزای ئه‌و ژنه بدات.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه له
میسڕ تۆمار كراوه، كه تێیدا ژنێك ده‌رده‌كه‌وێ، به قاچ ده‌كێشێ به سه‌ری منداڵه‌كه‌ی و به زه‌وی دا ده‌دات، قسه و جنێوی زۆریشی پێ ده‌دات.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆكه له تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌ڵكی به‌گشتی و چالاكانی مافی منداڵ داوا ده‌كه‌ن، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆكه بكات و بكه‌ری ئه‌و تاوانه ئاشكرا بكه‌ن و به توندی سزای بده‌ن.
به قاچ ده‌كێشێ به‌سه‌ری منداڵه‌كه و میدیاكان به‌هۆی توندی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ڤیدیۆكه بڵاو ناكه‌نه‌وه
میدیاكانی میسڕیش به فره‌وانی ڤیدیۆكه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ژنه‌كه جیا له ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندنی لێ ده‌كات، به‌شێك ده‌ڵێن، ئه‌م ژنه زڕدایكی منداڵه‌كه‌یه و به‌شێكی تریش ده‌ڵێن دایكی ڕاسته‌قینه‌یه‌تی، به‌ڵام ناوی ژنه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه و نازانرێ به ڕوونی كێێه.
سه‌بری عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری هێلی فریاكه‌وتنی منداڵان ده‌ڵێ، له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی دایكایه‌تی و منداڵ سكاڵایان له دژی ئه‌و ژنه تۆمار كردووه و ده‌بێ پۆلیس بیدۆزنه‌وه و قورسترین سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.