دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی هه‌ڕه‌شه‌ی گورزی سه‌ربازی كرد له به‌رانبه‌ر به ئامانجگرتنی باره‌گای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیش وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش بێ وه‌ڵام نابێت.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی به ئاژانسی "
ڕۆیته‌رز"ی ڕاگه‌یاند، كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له پاشماوه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی بنكه‌كانی هاوپه‌یمانان و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێن، گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه لایه‌نێكی ناوخۆی عێراق ده‌ستی له هێرشه‌كان هه‌یه، به توندیش هه‌ڕه‌شه‌ی كرد، كه به گورزی سه‌ربازی به‌هێز وه‌ڵامی ئه‌و گرووپانه ده‌ده‌نه‌وه، كه ده‌ستیان له پشت هێرشه‌كانه‌وه هه‌یه.
يه‌كتر به هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا، نه‌سر شمه‌ری جێگری سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه یه‌كێكه له گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران به پێگه‌ی "بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند، به ئامانجگرتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كارێكی ڕه‌وایه، چونكه ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی لێره‌ن، بۆیه باشتره خاكی عێراق جێ بهێڵن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان نیازی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هه‌یه و هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئێمه‌یش ده‌سته‌وه‌ستان نابین.
زیاتر گوتی، به دڵنیاییه‌وه ئێمه له به‌رانبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه جیا جیاكان، وه‌ڵامی توندمان ده‌بیت، چونكه هه‌موو به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له پشت هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبین.