ئەمڕۆ هه‌ینی 13ی كانوونی یه‌كه‌م،لە شارى سلێمانى لە ڕووداوێكى هاتوچۆدا به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به‌یاساكانى هاتوچۆوه سێ قوربانى لێ كه‌وته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه بڵاوی کردووەتەوە، "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینى لەسەر ڕێگه‌ی تاسڵووجە - سلێمانی، ئۆتۆمبێڵێکی تایبەت لە جۆری کیا، بەهۆی تیژڕەوی و بێئاگایی لە دۆخی ڕێگاکە، بەرەو سایدی بەرانبەر رۆشتووە و وەرگەڕاوە".
ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، لە ڕووداوه هاتوچۆكه‌دا به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون شۆفێرى ئۆتۆمبێڵه‌كه به‌یاساكانى هاتوچۆوه، له ئاكامدا شۆفێرەکە و دوو سەرنشین برینداربوونه.
ساڵانە لە هەرێمی كوردستان زۆرترین ڕووداوی هاتوچۆ، به‌هۆى پابەندنەبوونی شۆفێران بە یاسا و ڕێنماییەكانی هاتوچۆوە ڕوو ده‌ده‌ن.