دزینی مۆبایل یه‌كێكه له دیارده باوه‌كان له سه‌رتاسه‌ری دنیا و زۆربه‌ی جاریش كارێكی زۆر قورس ده‌بێ بۆ خاوه‌نی مۆبایله‌كان تا دزه‌كان بدۆزنه‌وه و ئاشكرای بكه‌ن، به‌ڵام له ڕێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌وه كه دانیشتووانی شاری بیرمی ڕووسی دایانهێناوه، ده‌توانرێ وێنه‌ی ڕووخساری دزه‌كه بناسرێته‌وه و هه‌رزوو مۆبایله‌كانیان بدۆزنه‌وه و دزه‌كه‌یش به سزا بگه‌یه‌نن.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی
ڕووسیا، دزێك مۆبایلی زیره‌كی له هاووڵاتییه‌كی شاری بیرم دزیوه، به‌ڵام به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌وه كه بۆ مۆبایله‌كه دانراوه، پاش ئه‌وه‌ی دزه‌كه مۆبایله‌كی كردووه‌ته‌وه، ڕاسته‌وخۆ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی كورتی دزه‌كه‌ی گرتووه و بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ناردووه.
له شارێكی رووسیا دزه‌كان به ئاسانی ده‌دۆزێته‌وه
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له ڕێی كامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه، گرته‌یه‌كی كورت تۆمار ده‌كات و بۆ ئیمه‌یل و سه‌رجه‌م ئه‌كاونته‌كانی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نێرێت، كاتێك مۆبایله‌كه پێوه‌ست بكرێ به ئینته‌رنێته‌وه.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر دزێك تاقیكرایه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی گه‌یشت، خاوه‌نی مۆبایله‌كه ڤیدیۆكه‌ی به پۆلیس دا و ئه‌وانیش توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌م بیناسنه‌وه و شوێنی ده‌ستنیشان بكه‌ن و بگیرنو به سزای خۆی بگه‌یه‌نن.