كۆمپانیای مارسیدسی ئه‌ڵمانی زانیاری له‌باره‌ی نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی به‌ناوی
GLA بڵاو كرده‌وه، به ئۆتۆمبێلێكی پێشكه‌وتوو و ئابووری داده‌نرێ، هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكانی مارسیدسیش نییه، به‌ڵكوو به نرخ و تایبه‌تمه‌ندی گونجاو بۆ خه‌ڵكی ئاسایی دروستكراوه.
ئه‌و ڤێرژنه نوێیه‌ی ئۆتۆمبێلی گی ئێل ئه‌ی قه‌باره‌ی تایه‌كه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هێنراوه، هاوكات دیزاینی ده‌ره‌وه‌ی زۆر شیك و جوانتر كراوه، لایته‌كانی پێشه‌وه‌ی زۆر پێشكه‌وتوو و به گشتیش درێژی ئۆتۆمبێله‌كه 10 سانتیمه‌تر له ڤێرژنه‌كانی پێشوو درێژتر كراوه.
گونجاوترین و هه‌رزانترین ئۆتۆمبێل ده‌خاته بازاڕه‌وه
سیسته‌می كارپێكردنی كاره‌بای و ساردی و گه‌رمی ته‌نانه‌ت له كوشنه‌كانیشی بوونی هه‌یه و شاشه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و به‌هێزترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌نگ و ڕه‌نگی تێدا دانراوه، جیا له شاشه‌ی به‌رده‌م شوفێر كه قه‌باره‌كه‌ی 10.2 ئینجه و شاشه‌ی مه‌ڵتی میدیایش قه‌باره‌كه‌ی حه‌وت ئینج ده‌بێت.
ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ره‌تا له ئه‌وروپا بڵاو ده‌بێته‌وه و بزوێنه‌رێكی ئابووری و كه‌م تێچووی هه‌یه كه ته‌نیا 1.33 لیتر ده‌خوات و هێزی ڕاكێشانی 163 ئه‌سپی هه‌یه و ده‌توانرێ له ماوه‌ی 8.7 چركه‌دا خێرایی بۆ 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێك به‌رز بكرێته‌وه، تا ئێسته‌یش به فه‌رمی نرخه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ بگاته نزیكی 20 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.