به‌هۆی هه‌ڵاتنی پشیله‌یه‌ك له قه‌فه‌سه‌كه‌یه‌وه، گه‌شتی فڕۆكه‌یه‌كی هێلی فڕۆكه‌وانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ماوه‌ی 50 خوله‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی ره‌فیق حه‌ریری نێوده‌وڵه‌تی له به‌یرووتی پایته‌ختی لبنان دواكه‌وت.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویان كرده‌وه، ئه‌و پشیله‌یه كه خاوه‌نه‌كه‌ی هاووڵاتییه‌كی ئیتاڵی بووه، له نێو قه‌فه‌سه‌كه‌ی هه‌ڵاتووه و له نێو فڕۆكه‌خانه به‌ره‌ڵا بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یش تكتی هاووڵاتییه ئیتاڵی و پشیله‌كه‌ی لێ بڕا بوو و شوێنیان گرتبوو، ناچار به چاوه‌ڕوانی كردنیان بووه و ماوه‌ی 50 خوله‌ك كاتی گه‌شته‌كه‌ی دواكه‌وتووه.
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتنه دوای
پشیله‌كه و دواتر گرتیان و بۆ خاوه‌نه‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه، كه هه‌موو ئه‌و كاره‌یش ماوه‌ی 50 خوله‌كی پێ چوو، دواجار ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌یان كرده‌وه، ئنجا فڕۆكه‌كه له به‌یرووته‌وه به‌ره‌و ئیتاڵیا ده‌ستی به فڕین كرد.
به‌رله‌وه‌ی سواری فڕۆكه بكرێ له قه‌فه‌سه‌كه‌ی هاته ده‌ره‌وه و ڕای كرد
هه‌رچه‌نده پشیله‌كه ماڵی بووه و پیاوه ئیتاڵییه‌كه بۆ گه‌شت له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌تییه لبنان، به‌ڵام هۆكاری له‌پڕ هه‌ڵاتنی نازانرێ، به‌ڵام له كۆتایی توانراوه به سه‌لامه‌تی پشیله‌كه بگیرێت و ڕاده‌ستی پیاوه ئیتاڵییه‌كه بكرێته‌وه.
ئه‌م ڕووداوه سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی تری فڕۆكه‌كه‌ی به ته‌واوی تووڕه و نیگه‌ران كرد، چونكه به‌شێكیان ترانزێتیان هه‌بووه، له ئیتاڵیاوه به‌ره‌و وڵاتی تر به‌رنامه و تكتی فڕۆكه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام پشیله‌كه هه‌موویانی دواخست و سه‌رجه‌م گه‌شتیارانی دواخست.