هه‌میشه ژماره 13 له كولتووری زۆربه‌ی گه‌لانی دنیا ژماره‌یه‌كی شوم دانراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژی 13یه‌می مانگ بكه‌وێته ڕۆژی هه‌ینییه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوێنێ ڕووی دا، خه‌ڵكێكی زۆر زۆربه‌ی كار و به‌رنامه‌كانیان بۆ ڕۆژی دواتر دوا ده‌خه‌ن، چونكه به شومترین ڕۆژ داده‌نرێت.
دوێنێ هه‌ینی ئه‌و ڕێككه‌وته دووباره بووه‌وه و
13ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر بوو، هاوكاتیش هه‌ینی بوو، چیرۆكی دروستبوونی ئه‌و باوه‌ڕه بۆ سه‌رده‌می له‌داردانی عیسای په‌یامبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ڕۆژی له داردانی 13ی مانگ و هه‌ینی بووه، به گوێره‌ی ساڵنامه‌ی زاینی، بۆیه له‌وكاته‌وه ئه‌و كولتوور و نه‌ریته به نێو گه‌لان بڵاوبووه‌ته‌وه، ئێسته هه‌رچه‌نده باكگراوه‌نده ئاینییه‌كه‌ی لای زۆربه‌ی خه‌ڵكی ناڕوونه، به‌ڵام به گشتی وه‌ك كولتوورێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌یری ئه‌و بابه‌ته ده‌كرێ.
ئه‌و ڕۆژه له دوای ئه‌و ڕووداوه‌وه‌یش هه‌میشه كاری شوم و بێ چانسی و كاره‌ساتی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، بۆ نموونه له 13ی كانوونی دووه‌می/یه‌نایه‌ری 2012 كه ڕۆژی هه‌ینی بوو، كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری به‌ناوی كوستا كۆنكۆردیا له ئیتاڵیا نووقمی ده‌ریا بوو و قوربانییه‌كی زۆری لێ كه‌وته‌وه.
هاوكات له 13 ته‌مووز/یۆلیۆی 1951 لافاوێكی زۆر گه‌وره ویلایه‌تی كانساسی ئه‌مه‌ریكای گرته‌وه، له 13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 1972 كه ڕۆژی هه‌ینی بوو، فڕۆكه‌یه‌كی چیلی كه به‌ره‌و ئۆرگوای گه‌شتی ده‌كرد كه‌وته خواره‌وه، دوای 72 ڕۆژ دۆزرانه‌وه كه له چیاكانی ئه‌ندێز كۆتاییان هاتبوو.
له 13ی ئاب/ئۆگه‌ستی 1973 كه هاوكات هه‌ینی بوو، داز باكسته‌ر كه هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی نیویۆرك بوو، له ترسی كاره‌سات كه له‌و ڕۆژه به‌سه‌ری دێ له نێو پێخه‌فه‌كه‌ی مایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و باڵه‌خانه‌ی تێیدا ده‌ژیا به‌سه‌ریه‌ك داڕووخا و له نهۆمی حه‌وته‌مه‌وه كه‌وته سه‌ر زه‌وی و گیانی له ده‌ستدا.