ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له ماوه‌ی ساڵی 1990 تا ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، زیاتر له 87 ملیار دۆلاری عێراق وه‌كو قه‌رز و پاره‌ی بلۆككراو له 55 وڵاتی دنیا بوونی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و پاره زۆره خه‌وتووه و ناتوانرێ سوودی لێ ببینرێ، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه به‌غدا خه‌ریكه ده‌كه‌وێته ژێر قه‌رزه‌وه.
پسپۆرانی ئابووری و یاسایی عێراق ده‌ڵێن، كارێكی قورس و ئه‌سته‌مه كه ئه‌و پاره‌یه له 55 وڵاته‌كه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ عێراق، چونكه پێویستی به دادگا و یاسا هه‌یه و ئه‌م پرۆسه‌یش چه‌ندان ساڵی پێویسته تا له دادگا له 55 وڵاتی دنیا ده‌به‌یته‌وه و پاره‌كان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، بۆیه به‌شێكیان پێشنیاز ده‌كه‌ن، كه ئه‌و پاره‌یه له ڕێی ئه‌نجامدانی پرۆژه له‌لایه‌ن ئه‌و 55 وڵاته‌وه له عێراق، به‌مشێوه‌یه قه‌رزه‌كان و پاره بلۆككراوه‌كان بدرێته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره بلۆككراوه‌كان و قه‌رزه‌كان له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه كۆی پاره‌ی عێراق كه لای 55 وڵاته ده‌گاته 87 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، یاساكانی عێراقیش فه‌رمانگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره بلۆككراوه‌كانیان سه‌رپشك كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه‌گه‌ڕ، تا سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه پاره‌یه بگه‌ڕێننه‌وه عێراق.
پاره‌كه هی سه‌رده‌می به‌عسه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه
فه‌رمانگه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، پاره بلۆككراوه‌كانی عێراق و ئه‌و وڵاتانه‌ی قه‌رزاری عێراقن، چ پاره‌ی حكوومه‌تی پێشوو و سامانی گشتی بێ، یان كه‌سی و به‌رپرسانی پێشووی عێراق، كه به بڕیاری 660 و 661ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بلۆككراون، دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس هێرشی كرده سه‌ركه‌وت، پێویسته سه‌رجه‌میان بگه‌ڕێنرێنه‌وه.
به‌رپرسێكی باڵای عێراق به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، ناكرێ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بڕه پاره زۆره بین و وڵات پێویستییه‌كی زۆری پێ هه‌یه، كارێكی هه‌ڵه‌یشه كه حكوومه‌ته‌كان خه‌مێكی ئه‌وتۆیان لێ نه‌خواردووه و هه‌نگاوی ڕژدیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی نه‌هاوێشتووه.
زیاتر گوتی، زۆرینه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی عێراق له وڵاتانی ئه‌وروپا و كۆماره جیابووه‌كانی چوارچێوه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو و وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتینه، گێرانه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌یان كارێكی قورسه، چونكه پێویسته سه‌ره‌تا كار به هه‌ڵگرتنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.
فه‌رمانگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی پاره له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق نموونه‌یه‌كی پاره قه‌رزه‌كانی عێراقی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، له ساڵانی هه‌شتا به بڕی 1.35 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌عسییه‌كان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی 11 كه‌شتی جه‌نگی بۆ عێراق دروست بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پاره‌كه دراوه، به‌ڵام ئیتاڵییه‌كان كه‌شتییه‌كانیان ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كردووه و تا ئێسته‌یش پاره‌كه‌یان نه‌گێڕاوه‌ته‌وه. هاوكات گرێبه‌ستێكی تر له‌گه‌ڵ ئیسپانیا هه‌یه و كه به بڕی 11 ملیۆن دۆلار واژووكراوه، تا مه‌درید كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی پێشكه‌وتوو به عێراق بدات، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك كه‌لوپه‌ل بگات، پاره‌كه به مه‌درید دراوه.
هه‌ریه‌ك له فڕه‌نسا و به‌ڕازیل و ئیتاڵیا و ئیسپایان و ئوردن و لبنان و یۆنان و پاكستان و هیندستان زۆرترین بڕی ئه‌و پاره‌یه‌یان لایه كه عێراق لای وڵاتان هه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بۆ گێڕانه‌وه‌ی پاره‌كان بدرێ، پێویستی به پاره‌ی زۆر ده‌بێ، كه بدرێته كۆمپانیا یاساییه‌كان و پارێزه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له نیویۆرك و له‌نده‌ن، كه ئه‌مه‌یش تێچووێكی زۆری پێویسته، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی ئه‌و وڵاتانه ناچار بكرێن، له بری ئه‌و پاره‌یه پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 122 ملیار دۆلار، به‌ڵام بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی 49%ی عێراقیش كه به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆره‌وه به ته‌واوی وێرانبووه، پێویستی به 90 ملیار دۆلاری تره، تا 180 شار و شارۆكه‌ی و شاره‌دێی پێ دووباره ئاوه‌دان بكاته‌وه.
زیاتر له 55 وڵات ئه‌و قه‌رزانه‌یان لایه و تا ئێسته باسیشی لێوه ناكه‌ن
موحسین عومه‌ر فه‌زڵی پسپۆری دارایی و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ئابووریناسانی به‌غدا له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، كاره‌كه یه‌كجار قورس و مه‌حاڵیش نییه، ته‌نیا حكوومه‌تێكی به‌هێز و بوێری ده‌وێ كه دۆسیه‌كه بجوولێنێت، چونكه ڕه‌نگه زۆرێك له وڵاتان ئه‌گه‌ر دۆسیه‌كه ببرێته دادگا سزایش بدرێن، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نیا به دروستبوونی حكوومه‌تێكی به‌هێز ئه‌و پارانه ده‌توانرێ بگه‌ڕێنرێته‌وه یان سوودی لێ وه‌ربگیرێته‌وه.
ده‌توانرێ به‌و پاره زۆره به‌شی زۆری ناوچه وێرانبووه‌كان چاك بكرێته‌وه و كێشه‌ی نیشته‌جێبوونیش به ته‌واوی له عێراق بنه‌بڕ بكرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كان نیشتمانی نه‌بن و بوێرانه ده‌ست بۆ دۆسیه‌كه نه‌به‌ن، ئه‌و بڕه پاره‌یه بێ خاوه‌ن ده‌مێنێته‌وه و قه‌رزه‌كانیش عێراق له‌بن دێنن، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی خه‌ڵكی دڵسۆز په‌رێشان و نیگه‌ران ده‌كات، له‌وه‌ی بۆچی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان خه‌م له پاره خه‌وتووه‌كان ناخوات و به به‌رده‌وامی قه‌رز ده‌كات و گه‌نده‌ڵی زۆرتر ده‌بێ و ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش ڕوو له خراپبوونی زیاتر ده‌كه‌ن.