لەبارەی زیادكردنی ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان ڕوونكردنەوە دەدرێت

:: AM:10:32:14/12/2019 ‌
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات بۆ زیادكردنی ماف و ئیمتیازاتەكانی كەسوكاری شەهیدان لە هەرێمی كوردستان، بڕیار دراوە وەزارەتێك بەناوی وەزارەتی شەهیدان لە عێراق دابمەزرێت.

ئەمڕۆ شەموو 14ـی كانوونی یەكەم، هەدار زوبیر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، پڕۆژەی هاوتاكردنی ماف و ئیمتیازانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی كاركردن لەسەری بەردەوامە.

بڕیار دراوە وەزارەتێك بە ناوی وەزارەتی شەهیدان دابمەزرێت
ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، بڕیار دراوە وەزارەتێك بە ناوی وەزارەتی شەهیدان دابمەزرێت لە حكوومەتی عێراقی و یاساكان بەگشتی یەكبخرێت لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەش كرد، دروستكردنی وەزارەتێك پێویستی بەرەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، لەوكاتەدا بارودۆخێ ئێستەی عێراق وایكردووە ئەم بابەتە بوەستێت.

پێتشر وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان بە لیستێك ناوی كەسوكاری شەهیدانی بۆ دەزگەی شەهیدانی عێراق ناردبوو، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەك پێكهێنرا تا بزانرێت عێراق بە چ میانیزمێك ماف و ئیمتیازەكانی كەسوكاری شەهیدان ڕێكبخات.



وشە - رامیار جەواد