پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسریی تایبه‌ت به هه‌واڵی هونه‌رمه‌ندانی دنیا و كاره هونه‌رییه‌كانیانه. چه‌ندان وێنه‌ی ئه‌ستێره‌كانی هۆڵیوودی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه خۆیان بۆ جه‌ژنی كرێسمس ئاماده ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌كه، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره‌كانی هۆڵیوود، وێنه‌یان له‌گه‌ڵ داری كرێسمس "داری له‌دایكبوون" گرتووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
له‌ناویاندا خاتوونه هونه‌رمه‌ند كایلی جێنه‌ر كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا داری كرێسمسی داناوه و وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا گرتووه. هاوكات كاتی بێریش ئه‌و داره‌ی داناوه و به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدیایی وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا گرتووه.
ماریا كاریی ئه‌ستێره‌یش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی وێنه‌ی له‌گه‌ڵ داره‌كه گرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه. هاوكات گۆرانێبێژ گوین ستیڤانیش هه‌مان وێنه‌ی گرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
به‌ڵام خاتوونه ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود ریز وێزرسبۆن كه گوڵێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌و بۆنه‌یه ئاماده كردووه، خۆی وێنه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌گرتووه، به‌ڵكو چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی پێشتر كه گرتوونی، له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌دا داناوه و وێنه‌ی گرتوون.
جیا له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یش، ده‌یان هونه‌رمه‌ندی تری دنیا خۆیان بۆ ئه‌و بۆنه‌یه ئاماده كردووه و ده‌یانه‌وێ له‌و رۆژه‌دا ئاهه‌نگ بگێڕن.