شێوه حه‌مید ژنه سینه‌ماكاری كورد بۆ "وشه" باس له‌وه ده‌كات، سه‌رقاڵی فیلمێكه به‌ناوی گۆشتخۆر كه ئێسته له قۆناغی وێنه‌گرتنه و ماوه‌ی كاره‌كه 40 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
سینەما بۆ کۆمەڵگەی ئێمە پێویستییەکی گرنگ و هەنوکەییە
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م، شێوه حه‌مید به "وشه" ی راگه‌یاند، سینه‌ما بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێویستییه‌كی ھه‌نووكه‌یی و گرنگه. سینه‌ما وه‌ك ھونه‌رێكی كاریگه‌ر و به‌ھێز بۆ تێگه‌شتن له‌م دیارده و ته‌نگژانه‌ی كۆمه‌ڵگه دووچاری بووه و له ھه‌مان كاتدا وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك بۆ نیشاندانی ڕابردووی خۆمان ده‌توانێ ڕۆڵی له پێشینه ببینێت له دروستكردن و خوڵقاندنی دنیابینی نوێی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری.
زیاتر گوتی، بێ بوونی سینه‌ما، مه‌حاڵه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له ته‌نگژه ڕزگاری بێ، بۆیه به‌شێكی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتنی ئێمه پێوه‌سته به بوونی سینه‌ما، وه‌ك لینین ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر سینه‌ما له‌گه‌ڵ ئێمه بێت، ته‌واوی سوپای دنیا له دژمان بوه‌ستێ، ئێمه سه‌ر ده‌كه‌وین.
"بایه‌خ نه‌دان به سینه‌ما له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا بۆ داڕمانێكی قووڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ڕاپه‌ڕینه‌وه گیرۆده‌ی بووه كه ئه‌و سیستم و ده‌سه‌ڵاته‌ی حوكمداری كردووه، ھیچ ھوشیارییهكی له زه‌ین و واقیعیی تاكی كوردی دروست نه‌كردووه بۆ ھونه‌ر به گشتی و سینه‌ما به تایبه‌ت، هه‌روه‌ها كۆمهڵگهیش به‌رده‌وام گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی به‌ھێزی ھه‌بووه بۆ چوونه ده‌ره‌وه له مێژوو و وابه‌سته‌بوون به داخرانه كولتووری و ئاینییه‌كان". شێوه وای گوت.
ئه‌م ژنه سینه‌ماكاره دووپاتی كرده‌وه، سینه‌ما بۆ كورد هونه‌رێكی تازه‌یه و تا ئێسته كۆمه‌ڵگه و تاك هه‌ستیان به گرنگی سینه‌مای ناوخۆ نه‌كردووه.
سینه‌ماكار شێوه حه‌مید /20 ساڵ/ خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه. له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌شداری كۆرسێكی دوو ساڵی كردووه له‌سه‌ر سینه‌ما و ئێسته‌ش قوتابیی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌شی فیلمسازییه.
هه‌ولێر/ گه‌رمیان گلی