وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا بە تەمای دروستكردنی مووشەكێكی نوێیە كە دەتوانێ بە خێرایی كیشوەرەكان ببڕێت و بۆ دروستكردنی ئەم مووشەكەش 85 ملیار دۆلاری تەرخان كردووە.
بە خێرایی 12 هەزار كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا دەڕوات
بەگوێرەی ماڵپەڕی "
سپوتنیك" دروستكردنی ئەم مووشەكە خراوەتە تەندەرەوە، بەڵام كۆمپانیای بۆینگ بەشداری تەندەرەكەی نەكردووە و تەنیا كۆمپانیای NORTHROP GRUMMAN لە مەیدانەكە ماوەتەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەكە وەربگرێت.
كۆمپانیای بۆینگ لە شێوازی بەشداری كۆمپانیاكان لەم جۆرە پڕۆژانە رەخنەی هەبووە و پێی وابووە دادپەروەری تێدا رەچاو ناكرێت، بۆیە بەشداری نەكردووە.
مووشەكە نوێیەكە جێی مووشەكی "مینوتمنەن3" دەگرێتەوە كە 20 مەتر درێژە و 38 تۆن قورسە و بە خێرایی 12 هەزار كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا دەڕوات و 23 جار لە خێرایی دەنگ زیاترە. ئەم مووشەكە راستییەكەی لە قۆناغی جەنگی سارد دروست كرا كە تا سێ قۆناغ پەرەی پێ درا و هەر ئێستە ئەمەریكا 450 مووشەكی لەم جۆرە هەیە كە بڕیارە تا ساڵی 2020 سوودیان لێ وەربگیرێت، چونكە لە ساڵی 1970 خرانە خزمەتی سوپاوە و دواجار لە ساڵی 1978 بەرهەمهێنانیان وەستێنراوە.